لە بەلوچستان بەهۆی خەمساردیی پزیشکییەوە ١٥ ژن گیانیان لەدەستداوە

لەساڵی ٢٠٢١دا، ١٥ ئافرەتی دووگیان بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی لەپارێزگاکانی سیستان و بەلووچستانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

سیاسەتی جوداخوازی لە ئێران ژیانی خەڵک دەبات و کە زۆربەیان ژن و منداڵن، یەکێک لەوانەش شکستهێنانە لە دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان و بێبەشکردنی دەرفەتی تەندروستی دێتە پیشەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٥ ژن بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکییەوە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان گیانیان لەدەستدا.

 

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان سەرەڕای نەبوونی ئاسانکاری لە پارێزگاکەدا، کەمیی مامان و پەرستاران و پزیشکە پسپۆڕەکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامە، نەبوونی قەرەوێڵە لە بەشی چاودێریی قورسی نەخۆشخانەی چابەهار گرفتێکی دیکەیە کە نەخۆش و هاوڵاتیان سەرقاڵ دەکات.