لە ڕانیە و حاجیاوا نێرگز بەسەر ژناندا بەخشرایەوە
لە درێژەی چالاکیەکانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستاندا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنانەوە، لە ڕانیە و حاجیاوا گوڵ بەسەر ژنانی ڕەنجکێشدا بەخشرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
بە نزیکبوونەوە لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک زنجیرە چالاکییەکانی بەڕێوەدەبات، دوێنێش لە ڕانیە و حاجیاوا گوڵ بەسەر ژناندا بەخشرایەوە، لە چوارچێوەی سیمینار و ئاهەنگ و پیرۆزباییدا ڕۆژی ٨ی ئادار پیرۆز دەکرێت.
گروپێک لە ژنانی ئەندامی ڕژاک دوێنێ لەناو بازاڕی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین پیرۆزبایی هاتنی ٨ی ئادار و تێکۆشانی ژنان کرا و گوڵی نێرگز بەسەر ژناندا دابەشکرا، هەروەها بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی ٨ی ئادار ڕۆژی ٤ی مادار لە بەردە قارەمان کرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەندامانی ڕژاک لە شارەدێی حاجیاوا لە دەبەری ڕاپەڕین، نێرگز بەسەر ژناندا دابەشکرا و پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان کرا.
ت.پ