لە ٤١٠هەمین ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەریدا: زوڵم لەبەردەم دادگا بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٤١٠هەمینی چالاکییەکەیاندا داوا دەکەن داواکارییەکانیان بۆ دادپەروەری جێبەجێ بکرێت و وتیان: "زوڵم لەبەردەم دادگا بەردەوامە".

رەحا

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای رەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووەو ئەمڕۆ لە ٤١٠هەمین ڕۆریدا بەردەوامە.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە هەژماری تویتەرەکەیاندا نووسیان: " هەموو درۆ و بوختانێک دەبێتە قەرزداری حەق و ڕاستی، هەموو ڕاستیەکان دەربارەی کەیسەکەمان دەرکەوتن، زوڵم لەبەردەم دادگا بەردەوامەو داواکاری گشتی بە ئاشکرا لایەنگیری دەکات، ئێمە هەرگیز باوەڕی خۆمان بۆ دادپەروەری لەدەست نادەین".