ژنانی دێرەزوور بە بەشداریکردن لە چالاکییەکانی هاتوچۆدا بەربەستەکان لادەبەن

ئیدارەی هاتوچۆ لە شاری دێرەزۆر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی لەو کارەدا بەشدار کردووە، ژنانی دێرەزوور بە بەشداریکردن لەم پیشەیەدا سنووری دواکەوتوویی کۆمەڵگە لادەبەن.

کەوسەر جاسم

 

دێرەزوور- ئیدارەی گشتی هاتوچۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەم دواییانەدا فەرمانگە و لیژنەکانی ئەمنی ژنانی چالاک کرد، دوای بەدەستهێنانی شارەزایی پێویست، دەست بە کارەکانیان دەکەن، ڕۆڵی خۆیان لە ڕێکخستنی بزووتنەوەی هاتوچۆدا سەلماند و لە هەموو ئەو ئەرکانەی کە پێیان دەدرا سەرکەوتوو بوون.

 

دوای دامەزراندنی ناوەندی سەلامەتی هاتوچۆ وەک بەشێک لە سیستەمی ئاسایشی ناوخۆ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندرا، ژمارەی ئەندامانی دامەزراوەکە زیادی کرد و کار بۆ ڕاهێنانی ئەکادیمی و پیشەیی دەکرێت بەپێی ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی هاتوچۆ.

 

ساڵی ٢٠١٤ بەشی یەکەمی ئەندامانی هاتووچۆ لە هەموو شار و ناوچەکانی جیزرێ هاتە دەرەوە و ڕۆڵی ژنان لە ڕێکخستنی گواستنەوە و کاری دامەزراوەکەدا گرنگ بوو.

 

ڕۆڵی ژنان لە هاتووچۆدا

فەیحا محمد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ژنان لە دێرەزوور وتیشی: "وەک ژنانی ئیدارەی هاتووچۆ لە دێرەزوور ژمارەیەک لیژنەی ژنانمان لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی هاتووچۆ پێکهێناوە، ژمارەی ئەو ئەندامانەی بەشداریان کردووە ١٠ ژنن، هەریەکەیان لە فەرمانگەیەک دادەنرێت و کاری پێویست ئەنجام دەدات، ٥ فەرمانگە چالاک کراون و هەر فەرمانگەیەک ئەندامێکی ژنی هەیە، هەروەها لە فەرمانگەی تۆڕ و سەرپێچیەکان دوو ئەندام هەن، بەڵام لە فەرمانگەی دارایی ٣ ئەندامی ژن هەن، یەکێکیان لە بەشی دارایی و یەکێکیان لە بەشی دارایی گشتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕگەکانی ئەندامانی ژن لە شارەکەدا کارا دەکرێن."

 

ژنان لە هەموو بەشێکی هاتوچۆدا جێگەی خۆیان دەگرنەوە

جگە لەوەش ئەندامی فەرمانگەی گومرگ و لێکۆڵینەوە گشتییەکانی شارەکە سیهام عەدنان عەلی وتی: "ئەرکی ئێمە چاودێریکردنی فەرمانگەی پۆلیسە لە سەنتەری شار و ڕووداوەکانی هاتوچۆی هێزە سەربازی و مەدەنی و ئەمنییەکانی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەی پۆلیسی ئیدارییە، وەک بەڵگەنامە، یان مۆڵەتی شۆفێری، تابلۆی ئۆتۆمبێل، هاوکات لەگەڵ ڕێکخستنی ئۆتۆمبێلی دزراو، تەنانەت دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای گشتی لە شاری دێرەزوور، دەست بە کارەکانمان دەکەین."

 

"ئامانج شکاندنی سنوورەکانە"

فاتیمە ئەحمەد ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەڵێت: "وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان، ژمارەیەکی باشمان لە بەڕێوەبردنی هاتوچۆ چالاککردووە، هەر فیرقەیەک چەند فەرمانگەیەکی هەیە، وەکو بەشی هاتووچۆ، بەرەنگاربوونەوەی تاوان، بەشی سیستەمی ئەمنی و هەر ئەندامێکی ژن کاری تایبەتی خۆی هەیە، ژمارەی ژنانی ناو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ٥٥ کەسە، کارەکانیان دابەشکراوە بەسەر فەرمانگەی تایبەتدا، مەبەست لە بەشداریکردنیان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا شکاندنی سنوورە کۆمەڵایەتییەکانە لەو شوێنانەی کە ژنان سنووردارە."