زەڕافەیەکی دەگمەن لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ئەمریکا لە دایکبوو

لە حاڵەتێکی دەگمەن زەڕافەیەک بەبێ "پەڵە" لەدایک بووە، کە پێدەچێت تاکە زەڕافەی لەم شێوەیە بێت لە جیهاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە یەکێک لە دەگمەنترین دیاردەکانی جیهانی ئاژەڵەکاندا، زەڕافەیەک بەبێ "پەڵە" لە دایکبووە، کە پێدەچێت تاکە زەڕافەی لەم شێوەیە بێت لە جیهاندا.

 

لە ٣١ی تەمموز، لە باخچەی ئاژەڵانی برایتس لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا زەڕافەیەکی مێینە لەدایک بوو، خاوەنی تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەر بوو، کە لەشی بە تەواوی ڕەنگی قاوەییە یەکسان بەبێ "پەڵە" جیاوازەکان کە دەرکەوتنی ناسراوی زەڕافەیە.

 

بەپێی ئامارەکانی باخچەی ئاژەڵان، زەڕافەکە ١٨٢ سانتیمەتر بەرزە و لەژێر چاودێری دایکی و کارمەندانی باخچەی ئاژەڵاندا دەژی.

 

باخچەی ئاژەڵانی برایتس ڕایگەیاندووە، هیوادارن لەدایکبوونی نائاسایی یارمەتیدەر بێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە زەڕافەکان لە جیهاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

جێگای سەرنجە کە  زەڕافە ناسسراو بە "درێژترین ئاژەڵ لە جیهاندا" بەهۆی خراپی شوێنی نیشتەجێبوونی لە ئەفریقا، هەروەها بەهۆی ڕاوکردنی نایاسایی مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە.

 

تۆنی برایت، دامەزرێنەری باخچەی ئاژەڵانی برایتس ڕاگەیاندووە، "زەڕافەکان بە بێدەنگی بەرەو لەناوچوون دەڕۆن، تەنها لە سێ دەیەی ڕابردوودا ٪٤٠ی زەڕافە کێوییەکان لەدەستچوون".