خانەنشین کردنی ناچاری زەهرا سەیاد دلشادپوور

زەهرا سەیاد دلشادپوور سزای خانەنشینی زۆرەملێی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

زەهرا سەیاد دلشادپوور، ئەمینداری پەروەردەی شاری بەندەر ئەنزلی، بەهۆی سەرپێچی کارگێڕیی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە گیلان، لەلایەن دەستەی تانەدان بە خانەنشینی ناچاری سزادرا.

 

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەو بڕیارەی بۆ وەزیری پەروەردە دەرچووە کۆتاییە، بەڵام دەتوانێت لە ماوەی ٣ مانگدا لە بەرواری ئاگادارکردنەوەی بڕیارەکەوە سکاڵاکەی لە دادگای کارگێڕی تۆمار بکات.

 

بڕیاری خانەنشینکردنی زەهرا سەیاد دوای ساڵانێک لە خزمەت بە بیانووی "بەشداریکردن لە کۆبوونەوەو دانیشتنی نایاسایی لە پەروەردەی بەندەر ئەنزلی وەک وێنەگر و ڤیدۆ تۆمارکردنی دانیشتنەکان، بەشدارینەکردن لە پۆلەکانی ڕووبەڕوو و ئۆنلاینی تۆڕی شاد،  هاندانی خوێندکاران بۆ مانگرتن و ئامادەنەبوون لە قوتابخانەکان" دەرچووە.

 

دەرکردنی بڕیارەکانی وەک خانەنشینی زۆرەملێ لە کاتێکدایە کە بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان ڕایانگەیاندووە کە "نابێت بەرپرسانی دامودەزگاکان هیچ کەسێک ناچار بە خانەنشینی بکەن یان ناچاریان بکەن دەست لەکار بکێشنەوە"، چونکە ئەوە پێشێلکردنی مافی فەرمانبەرانە.