ئامێرە غازییەکان مەترسی بۆ ژینگە و تەندروستی دروست دەکەن

داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکرێت خەڵک لە ئامێرە غازییەکان بۆ خواردن دروستکردن بپارێزێت چونکە مەترسی لەسەر تەندروستی و ژینگە دروست دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئامێرە غازییەکان گازی ژەهراوی بەرهەم دەهێنن کە بەشدارن لە گەرمبوونی جیهان و پەیوەندییان بە کێشەکانی هەناسەدان و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە.

 

ڕێکخراوی خێرخوازی پلانی کاری جیهانی داوا لە حکومەت دەکات یارمەتی بەریتانیا بدات بۆ کارکردن لەسەر دابینکردنی جێگرەوەی ئامێرە غازییەکان کە بەشێوەیەکی سەلامەت کاربکەن.

 

حکومەت یارمەتی پێشکەش بە ماڵە کەم داهاتەکان دەکات بۆ باشترکردنی عەزل و نوێکردنەوەی بۆیلەری غاز یان کارەبایی، بەڵام تێچووی گۆڕینی ئامێرە غازییەکان بۆ ئامێرە کارەباییەکان ناگرێتەوە.

 

بەپێی پرۆگرامی هاوبەشی ستانداردەکانی ئامێرەکان-CLASP، زیاتر لە ٣٦ ملیۆن کەس لە بەریتانیا بە ئامێرە غازییەکان خواردن دروست دەکەن و لەوانەیە بەرکەوتەی ئاستی پیسبوونی هەوای ناوماڵ بن، ئەمەش ڕێساکانی پیسبوونی کەشوهەوای دەرەوەی بەریتانیا پێشێل دەکات.

 

کۆمپانیای CLASP مەزەندە دەکات کە پیسبوونی هەوای ناوماڵ بەهۆی چێشت لێنان بە غاز ساڵانە نزیکەی ١.٤ ملیار پاوەند بۆ بەریتانیا لە تێچووی چاودێری تەندروستیدا تێدەچێت، لەوانەش کەمبوونەوەی تەمەنی چاوەڕوانکراو، زیادبوونی نەخۆشی، خەرجیی زیاتری چاودێری تەندروستی و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان.

 

چێشت لێنان بە ئامێرە غازییەکان ئۆکسیدی نایترۆجین بەرهەم دەهێنێت کە پەیوەندی بە کێشەی هەناسەدان، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە، بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە تەنانەت کاتێک ئامێرە غازییەکان کوژاوەتەوە میتانی دزە دەکات و کاتێک داگیرساوە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسیدی نایترۆجین بەرهەم دەهێنێت.

 

لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی لەو ماڵانە دەژین کە ئامێرە غازییەکانیان تێدایە، لەبری ئامێرە کارەباییەکانیان تێدابێت، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی تەنگەنەفەسی بەڕێژەی ٪٤٢ زیاترە.

 

هەروەها کۆگاکانی غاز سووتەمەنی بەردینی بەکاردەهێنن کە دەردانی گازی گەرمخانەیی بەرهەمدەهێنن و بەشدارن لە گەرمبوونی جیهان، ئەمەش کێشەیەکی جیهانییە چونکە بەریتانیا پابەندە بە کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی بە ڕێژەی ٨٠٪ تا ساڵی ٢٠٥٠.

 

بن هادسۆن، بەرپرسی تێڕوانین و بەشداریکردن لە پلانی کارکردنی جیهانی، وتی: "ئەرک لەسەر حکومەتە کە کاربکات، چونکە گۆڕینی ئامێرە کارەباییەکان بۆ ئامێرە غازییەکان تێچوویەکی زۆر لەسەر هاوڵاتیان دەکەوێت."

 

ئامێرە غازییەکان بۆ خواردن ئامادەکردن چەندین زیانی هەیە  بۆ تەندروستی و ژینگە و ئابووری، پلانی کاری جیهانی، داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکەن یارمەتی ماڵەکان بدات بۆ گۆڕینی بەدیلێکی پاکتر و پاراستنی تەندروستی گشتی.

 

ئەوان دەیانەوێت یاسایەک ببینن کە سنوورێک بۆ پیسبوونی ئامێرەکانی چێشتلێنان بە غاز دابنێن و ئاماژەیەکی نوێی وزە کە ڕێگە بە خەڵک دەدات کارایی و دەردانی غاز و ئامێرە کارەباییەکانی چێشتلێنان بەراورد بکەن.