٣٠٠ داواکاری لەسەر مێزی قەیرانەکان لە ئامەد پێشکەش کرا

قەرەباڵغی دەنگدان لە ئامەد بەردەوامە، نزیکەی ٣٠٠ داواکاری پێشکەش بە مێزی قەیرانەکان لە دژی ساختەکاری کرا، سەرۆکی شارەوانی یانیشەهر کە لە شوێنی ئەو، بەلگین لاچین دیکن دامەزرا، وتی؛ "دەبێت ئیرادە و دەنگی خۆمان هەبێت".

ئامەد

 

کار و هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆککۆمار لە تورکیا و باکوری کوردستن بەردەوامە، ئەو قەرەباڵغییەی کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی دەستیپێکرد بەردەوامە، تا ئێستا سکاڵا لەسەر ١٠٠ ساختەکاری هەبووە کە لە شارەکەدا دەستنیشانکراون.

 

سەبارەت بە ناڕێکیەکان ٣٠٠ داواکاری پێشکەش بە مێزی قەیرانەکان کرا، کە پارێزەرانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و کۆمەڵەی یاسا بۆ ئازادی لەخۆدەگرێت، سەرکردەکانی پارتی چەپی سەوز و هەدەپە دەچنە قوتابخانەکان و ئەو ناڕێکیانە دەستنیشان دەکەن کە لەوێ دەکرێت.

 

"ئەو هاووڵاتیانەی دەنگیان نەداوە، با دەنگ بدەن"

سەرۆکی شارەوانی یانیشەهر، بەلگین لاچین بۆ شوێنی خۆی دەستنیشان کراوە، لە کاتژمێرەکانی بەیانی لەگەڵ گروپێکی گەڕۆک کە لە قوتابخانەدا دەگەڕێن بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشیهەڵبژاردن، بەشداری دەکات، تێبینییەکانی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکە دەربڕی و داوای لەو هاوڵاتیانە کرد کە تا ئێستا دەنگیان نەداوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن.

 

بەلگین لاچین ئاگاداری کردەوە کە ساختەکارییەکان دەستنیشان دەکرێن و لە شوێنی خۆیان دەستوەردان دەکرێن و وتیشی: "بۆ گۆڕینی ئەم تاریکییە، پێویستە هاووڵاتییانمان کە دەنگیان نەداوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی دەنگیان نەداوە دەنگ بدەن، سەردانی قوتابخانەکان دەکەین و لەگەڵ ئەندامانی حزبەکەمان کۆدەبینەوە، بۆ ئێستا هیچ کێشەیەکی جددی لە شارەکەدا ڕووینەداوە، کاتێک دۆخێک سەرهەڵدەدات دەستبەجێ دەستوەردان دەکەین."

 

وتیشی: " با گەلەکەمان بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و وەک یەکەم هەڵبژاردن ویست و ئیرادەی خۆیان دەرببڕن، دوای کاتژمێر ١٧:٠٠ کە دەنگدانەکان داخران، با هەمووان بچنە بنکەی دەنگدان بۆئەوەی ئەوەی لە دەستی ئێمەدایە دەنگ و ئیرادەی خۆمان دەرببڕین."

 

"نزیکەی ٣٠٠ ڕاپۆرتمان پێگەیشت"

پارێزەر گیزم میران بەشداری لە مێزی قەیرانەکاندا دەکات و ئاگاداری دەکاتەوە کە لە بەیانییەوە تا ئێستا جگە لە ساختەکارییەکان، نزیکەی ٥٠٠ پەیوەندی تەلەفۆنی بە داواکاری زانیاریشەوە وەرگیراوە و ئەو هاووڵاتیانەی کە دەنگیان داوە، بە مێزی قەیرانیان وتووە کە مافیایان نییە و دەڵێن: " تا ئێستا ٣٠٠ سکاڵامان پێگەیشتووە".

 

هاوڵاتیان بە بیرکردنەوەی جددی ئەو زانیاریانەی کە وەریدەگرن ڕاپۆرت دەکەن، ئاگادارکردنەوە بە بەکارهێنانی دەنگی گشتی و چاودێری منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، لەو کاتەدا ئێمە دەستوەردانمان کرد.