دەنگدان لە باکوری کوردستان و تورکیا کۆتایی هات

دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و خولی ٢٨پەرلەمانتاران کۆتاییان هات.

ناوەندی هەواڵ

 

دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ٢٨ی پەرلەمان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی هات.

لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە ١٩١ هەزار سندوقی دەنگدان بۆ ٦٠ هەزار و ٦٩٧ هەزار و ٨٤٣ دەنگدەر دانرا، کاتژمێر ١٧.٠٠ دەنگدان کۆتایی هات و ژماردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد.

 

ئەو دەنگانەی کە لە دەرەوەی وڵات بەکارهێنران، هێنرانە دەستەی هەڵبژاردنی قەزاکان لە دەرەوەی شار لە کۆنگرەی ATO لە ئەنقەرە و لە ئێستادا لەوێ هەژمار دەکرێن.

 

شەوی پێشتر لە کاتژمێر ١٨:٠٠ەوە سنووردارکردنی هەڵبژاردن دەستی پێکرد و ئەگەر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەیاننامەیەکی جیاواز دەرنەکات،  ئەم سنووردارکردنانە تا کاتژمێر ٢١.٠٠ بەردەوام دەبن.