لێدانی دانیشتوانی ناوچەی مورادئاباد لە چابەهار لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران

هێزەکانی سوپای پاسداران بە هاوکاری دەزگای نیشتەجێکردنی شەبانە هێرشیان کردە سەر دانیشتوانی شاری مورادئاباد لە ناوجەرگەی چابەهار و بە تەزووی کارەبایی لێیاندان.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی سوپای پاسداران بە هاوکاری دەزگای نیشتەجێبوون، خانووی دانیشتوانی شاری مورادئابادیان لە ناوچەی چابەهار وێران کرد, هێرشیان کردە سەر خەڵکەکە و کاتێک ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی دانیشتوانی ئەم ناوچە بێبەشە بوونەتەوە، بە تەزووی کارەبا لە خەڵکەکەیان دەدا کە تیایدا ژنانیش هەبوون.

 

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران و ئەفسەرانی پۆلیس بە بەکارهێنانی تەزووی کارەبا بڵاوەیان بە هاوڵاتیانی ناڕازی کردووە و لە کاتی لێدانی دانیشتوانی ئەم ناوچەیەشدا کەسێک تووشی جەڵتەی دڵ بووە و هێزە سەربازییەکان ناچاربوون شوێنەکەیان بەجێبهێڵن.

 

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێزە نیزامییەکان و سوپای پاسداران لە چەند بۆنەیەکدا ماڵی خەڵکی هەژار و پەراوێزخراوی چابەهاریان وێران کردوو و ئاگریان تێبەردابوو.

 

ئەم سەرکوتکارییەی دەزگای نیشتەجێبوون و سوپای پاسداران لە کاتێکدا ڕوودەدات کە ئەوان هیچ هەنگاوێکیان بۆ دابینکردنی خانووبەرە بۆ گرووپە کەمداهاتەکان و پەراوێزخراوەکان ئەنجام نەداوە، وە پلانی تەرخانکردنی خانووبەرە کە بەهۆی زۆری تێچووی پارەدان لە پێدانی قەرزدا لەلایەن حکومەتەکانەوە لە ئێراندا جێبەجێ کراوە، بووەتە هۆی ئەوەی کە چینە کەم داهاتەکانیش نەتوانن خاوەنی خانوو بن.

 

هەژاری لەڕادەبەدەر و کرێی زۆری خانوو و دانانی خانووبەرە لە ئێران و نەتوانینی ئەو تێچووانە لەلایەن چینە کەمداهاتەکانی کۆمەڵگەوە بووەتە هۆی زیادبوونی پەراوێزخستن لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەتایبەتی لە ناوچە بێبەشەکان و هەروەها لە بەندەردا شاری چابەهار کە بەشێکە لە ناوچە ئازادەکانی ئێران، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر ماڵەکانیان وێران دەکەن و ئاگریان تێبەردەدەن، کە بە تاکە پەناگەی هاوڵاتیان دادەنرێت.