ئەفغانستان: سنووردارکردنی مافەکانی ژنان کارەساتی ئابووری خراپتر دەکات

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڵاوکراوەتەوە، سنووردارکردنی توندی توانای ژنان بۆ خوێندن و کارکردن بەشداری کردووە لە دۆخی کارەساتبار و ئابووری کۆمەڵایەتی ئەفغانستان، کە لێکەوتەی وێرانکەری بۆ دانیشتووانەکەی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاسۆی ئابووری-کۆمەڵایەتی ئەفغانستان ٢٠٢٣ کە لەلایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، تێڕوانینێکی گشتی دەخاتە ڕوو لە ئەنجامی دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١.

 

ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست، ئابووری ئەفغانستان داڕما و ئەمەش بووە هۆی خێراترکردنی ئاستی هەژاری ساڵانەی ئەفغانستان بۆ نزمتری ئاست، ژمارەی دانیشتووانەکەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە نزیکەی ٤٠ ملیۆن کەس خەمڵێندراوە و بەرهەمی ناوخۆیی ١٤.٣ ملیار دۆلارە لە ساڵی ٢٠٢١دا، ئەفغانستان لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە کەمترین داهاتی سەرتاسەری لە جیهاندا هەیە، نزیکەی ٪ ٨٥ی دانیشتووانەکەی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

 

لە کاتێکدا کە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە هەندێک نیشانەی دڵخۆشکەر دەکات وەک: بەرزبوونەوەی هەناردەکردن، زیادبوونی چاوەڕوانکراوی ٪٨ لە داهاتی دارایی ناوخۆیی، سەقامگیربوونی نرخی ئاڵوگۆڕکردن و کەمبوونەوەی هەڵاوسان، ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە کە تا ڕادەیەک یارمەتییە نێودەوڵەتییە بەرفراوانەکان بە بڕی ٣.٧ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٢، کە ٣.٢ ملیار دۆلاری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دابینکراوە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕەوانەی ئەفغانستان کراوە هاوکاری وڵاتەکەی کردووە بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی وڵاتەکە.

 

پێشبینی دەکرێت داهاتی هەر کەسێک لە ئەمساڵدا و لە ساڵی ٢٠٢٤دا کەم ببێتەوە، مۆدێلی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەگەر یارمەتییەکان بە ڕێژەی ٪٣٠ دابەزێت، هەڵاوسان دەتوانێت لە ساڵی ٢٠٢٤دا بگاتە ٪١٠ و تێکڕای داهاتەکان دەتوانێت بە ڕێژەی ٪٤٠ دابەزێت.

 

کەمبوونەوەی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان ئاسۆی ئابووری ئەفغانستان خراپتر دەکات و هەژارییەکی زۆر بۆ دەیان ساڵ بەردەوام دەبێت: بۆیە بانگەوازی یارمەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ٤.٦ ملیار دۆلارە بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢٣دا کەمترین شتە کە پێویستە بۆ یارمەتیدانی ئەفغانییەکان.