لە حاجیاوا ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە حاجیاوا، ژنێک لە ڕووداوێکی گوماناویدا بە هۆکارێکی نادیار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە حاجیاوا لە دەڤەری ڕاپەڕین، ژنێک لە ڕووداوێکی گوماناویدا بە هۆکارێکی نادیار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕووداوی خۆ خنکاندنی ژنێک بڵاوبوەوە کە  لە دۆخێکی گوماناویدا خۆی خنکاندووە و گیانی لەدەستداوە و تا ئێستاش بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەبووە.

 

بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئەو ژنە  دەرچووی زانکۆی کۆیەیە، هاوسەرگیری کردووە دەسگیراندار بووە، باس لەوە دەکرێت کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا خۆی خنکاندووە  و نامەیەکی بە جێهێشتووە و تێیدا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەو ژنە گەنجە  لەژێر فشارێکی دەروونی زۆردا بووە، داوای لێبوردنی لە دایک و باوکی کردووە، بەڵام تا ئێستا  هیچ زانیاریەکی ڕوون و فەرمی لە بارەی ڕوداوەکە و هۆکارەکەیەوە نییە.

 

پۆلیسی ڕاپەرینیش دەربارەی ڕوداوەکەوە هیچ زانیاریەکی نەخستوەتەڕوو و  هەروەها ڕەتیانکردوەتەوە کە لەو بارەیەوە قسەبکەن، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیش ئاماژەیان بەوەکردووە کە کەیسی خۆکوشتنی ئەو ژنە گەنجە لای ئەوان نیە.