دەستبەسەرداگرتن و ڕووخاندنی قوتابخانەیەک لەلایەن بەشی ئەوقافی کازەرون

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، قوتابخانەی بەهبەهانی ناوەندی یەکەمی کازرۆن لە ئێران لەلایەن بەشی ئەوقافەوە دەستی بەسەردا گیراوە و دیوارەکانی وێران کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی قوتابخانەکان بە چەندین بیانوی درۆ لەلایەن ئیدارەی ئەوقافەوە لە ئێران بەردەوامە.

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە پشووی نەورۆزدا بڵاوکراونەتەوە، بە بیانووی خاوەندارێتی موڵکەکان، ئیدارەی ئەوقافی کازرۆن لە ئێران دیوارەکانی قوتابخانەی یەکەمی بەهبەهانی ناوەندیی وێران کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە دار پرتەقاڵی ئەم قوتابخانەیەی بڕیوەتەوە.

 

باس لەوە دەکرێت کە لە ئەنجامی ئەم وێرانکارییەدا ئاوی قوتابخانەکە بڕاوە و ماوەی دوو ڕۆژە پشووی نەورۆز کۆتایی هاتووە و قوتابخانەکان لە سەرانسەری ئێران کراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا کارگێڕانی پەروەردە و ئیدارەی ئەوقافی ئەم شارە هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە و بێدەنگ بوون سەبارەت بەم دۆخە و لە ڕاستیدا پێشێلکردنی تایبەتمەندی پەروەردەی خوێندکارانی ناوچەکەیە.

 

وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بۆ ئەم پێشێلکارییە نایاساییانە دەتوانێت ژیانی خوێندکاران بخاتە مەترسییەوە یان داهاتوویەکی نادیاریان بۆ دروست دەکات.