٤ی نیسان بە جۆش و خرۆشەوە لە مەخمور بەرز ڕاگیرا

لە ١٥ هەمین فیستیڤاڵی ٤ی نیسان، لە کۆتا ڕۆژیدا چالاکی ڕۆشنبیری و وەرزشی قوتابیانی قوتابخانەی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەڕێوەچوو.

مەخمور

 

ئاهەنگی ٤ی نیسان بۆ ساڵیادی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەموو ساڵێک لە لایەن ناوچەی پەروەردەی کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵ پازدەهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و وەرزشی لەگەڵ کردنەوەی پێشانگای کاری دەستی و چەندین چالاکی ڕەنگاوڕەنگی تر دوێنێ بە پێشبڕکێی وەرزشی بەردەوام بوو، ئەمڕۆ بە ئاهەنگێکی پڕ جۆش کۆتایی هات.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قوتابیانی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان بە جلی کوردی و بە ئاڵاکانیانەوە بە فەرمی چوونە ناوچەی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری مەخمور.

 

"ئێمە لە دەوری سەرکردەکەمان یەکدەگرین"

بەرلەوەی فیستیڤاڵەکە دەست پێبکات، بێریڤان کایا، هاوسەرۆکی کەرتی پەروەردە، باسی لە گرنگی ئەو ڕۆژە کرد و لە سەرەتای وتارەکەیدا، پیرۆزبایی ٧٤ ساڵەی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و وتی؛ وەک ناوچەی پەروەردە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشداریان لەم فیستیڤاڵەدا کردووە، ئەم فیستیڤاڵە تەرخان دەکەین بۆ گەریلاکانی ئازادی کە لە لوتکەی شاخ بەرەنگاری داگیرکاری دەبنەوە، بۆ کەسوکاری شەهیدان و هەموو زیندانیانی ئازادی کە لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن، ئێمە زۆر دڵخۆشین و دەڵێین کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات، ئێمە لە دەوری سەرکردەکەمان یەکدەگرین و بە ئازادی لەگەڵ سەرکردەکەمان دەژین، بەڵێن دەدەین تا کۆتایی ڕێگای ڕێبەرەکەمان پەیڕەو بکەین".

 

دوای وتاری دەستپێکی بەرنامەی لاوان بە کۆڕی قوتابخانەی دایک دەستی پێکرد، هەروەها دوای کۆڕی منداڵان، خاوەن قوتابخانەی هیوا بە گۆرانی و سەماکانیان ڕەنگیان بۆ ئاهەنگەکە زیاد کرد، دوای ئەوان گروپی گۆرانیبێژی ئامادەیی گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد.

 

هەروەها لە زنجیرەی فێستیڤاڵەکەدا، گروپی دەنگی قوتابخانەی ئامادەیی و ناوەندی، بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد، پاشان پێشبڕکێی دەنگی نێوان قوتابخانە بنەڕەتییەکان و پێشبڕکێی وەرزشی قوتابخانە سەرەتاییەکان دەستیپێکرد.

 

 پێشبڕکێی قوتابخانە سەرەتاییەکانی زانست، پێشبڕکێی سەمای قوتابخانە سەرەتاییەکان بەڕێوەچوو و هەروەها شانۆی شەهید کەریم کاتۆ کە ئەوان ڕێکیان خستبوو، بەڕێوەچوو.

 

لە کۆتایی پێشبڕکێکاندا هونەرمەند دیلۆ دۆکسان بە گۆرانییەکانی جۆش و خرۆشی بە ئامادەبووان بەخشی، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا ئەنجامی پێشبڕکێی ڕۆشنبیری و وەرزشی خوێندرایەوە.