کوشتنی ژنان کەمی کردووە لە فەرەنسا

لە وڵاتی فەرەنسا ساڵانە ٢٠٠ هەزار ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزیری دادی فەرەنسا دۆپۆند مۆرەتی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا باس لە ئامارەکانی ژن کوشت دەکات، ڕیژەی ئامارەکانیش ببوەتە جێی نیگەرانی بۆ دانیشتوانی فەرەنسا.

بەپێی ئامارەکانی وڵاتی فەرەنسا ساڵی ٢٠٢٠ بەراورد بە ١٤ ساڵی ڕابردووی ئەو وڵاتە کەمترین حاڵەتی کوشتن تۆمار کراوە، کە بریتییە لە ١٠٦ حاڵەت و ٩٠ حاڵەتیان ژن کوشتن بووە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزیری داد دەڵێت: "هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و لە ناویاندا کوشتن سەرنەکەوتنی کۆمەڵگایە و شکستیشە بۆ وەزارەتی داد".

لە ساڵی ٢٠١٩ـشدا لە فەرەنسا بە پێی ئامارە فەرمیەکان ١٤٦ ڕووداوی فیمینیسید ئەنجامدراون، کە ئەو ڕووداوانەن ژنان بەهۆی ژنبوونیانەوە دەکوژرێن و بە فیمینیسید پێناسە دەکرێت.

 

ت.پ