کتێبخانەی سلێمانی: زۆرینەی سەردانیکەرانی کتێبخانەکە ژنن

كتێبخانەی گشتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زۆرترینی سەردانیكەرەكانیان ژن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١١ی شوبات، كتێبخانەی گشتی سلێمانی ژمارەی سەردانیكەرانی مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤ی بۆ كتێبخانە گشتییەكانی سنووری بەڕێوەبەراتییەكەی بڵاوكردووەتەوه بە ڕێژەكاندا دەردەكەوێت، زۆرترین سەردانیكەر ژنان بوون.

                

لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا، ٨٧٩ كەس سەردانی كتێبخانەی گشتی سلێمانی كردووە، كه ٤٤٢ یان ژن و ٢٣٧ یان پیاو بوون.

 

بەشی گۆڤار و ڕۆژنامەكانی كتێبخانەكەش پێشوازی لە ٢٢ خوێنەر و بەشی منداڵانیش پێشوازی لە ٢٣٢ منداڵ كردووە .

 

ئاماژە بەوەش كراوە، كۆی سەردان و میوانانی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی و كتێبخانە گشتییەكانی سەر بەو بەڕێوەبەراتییە لە مانگی كانوونی دووەمدا هەزار و ٤٤٦ كەسە، هاوكات ٥٧٦ پەرتووک لەلایەن خوێنەرانەوە داواكراون.