کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان دەستگیر دەکرێن
بەشێک لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی هەولێر و بادینان دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ ئاسایشی هەولێر، تا ئێستاش نازانرێت چەند کەس دەستگیرکراوە.
ناوەندی هەواڵ
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی هەولێر و بادینان بڕیاربوو ئەمڕۆ لەبەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکی نارەزایی ئەنجام بدەن، بەڵام لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە ڕێگرییان لێکراوە، بە پێی زانیارییەکان بەشێک لە کەسوکاری دەستگیرکراوان دەستگیرکراون و براونەتە ئاسایشی هەلێر بەڵام دیار نییە دەستگیرکردنەکە لە لایەن کام هێزەوە ئەنجام دراوە.
هەروەها بەشێكی دیکەی کەسوکاری دەستگیرکراوان لە بازگاکانی چوونە ناو هەولێرەوە ڕێگریان لێکراوە، تا ئێستاش نازانرێت چەند کەس دەستگیر کراون و گواستراونەتەوە بۆ کام بەشەی ئاسایشی هەولێر.
ت.پ