كەسێك لە بەغدا بە تۆمەتی كوشتن و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر برازاكانی دەستگیر كرا

کەسێک بە تۆمەتی كوشتنی براکەی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر برازاکانی لە بەغدا دەستگیرکرا. ناوەندی هەواڵ

کەسێک بە تۆمەتی كوشتنی براکەی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر برازاکانی لە بەغدا دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی میدیاكانی عیراق راپۆرتێكیان بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوەکرا کە كەسێك دوای كوشتنی براكەی دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر برازا کچەکانی، كە یەكێكیان تەمەنی ١٢ ساڵ بووە، فەرماندەی پرۆسەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای بینینی راپۆرتەكە و كۆكردنەوەی زانیاری هێزێك پێكهێنراوەو ئەو تۆمەتبارە لە ناوچەی "نەهرەوان" دەستگیر كراوە.


هەر بەپێی بەیاننامەكە، لەكاتی دەستگیر كردنی ئەو کەسەدا دەست بەسەر چەكێكی جۆری كڵانشیكۆفدا گیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیناوە بە تاوانەكانیدا كە دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر دوو برازا كچەكەی كە تەمەنیان ١٥ و ١٢ ساڵانن، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا باوكیانی كوشتووە.


ئەوەش هاتووە، هەر لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە ئەو كەسە ئازاری منداڵە كوڕە تەمەن ٩ ساڵانەكەی خۆشی داوەو ئاسەواری لێدان بە دەموچاو پشتییەوە هەبووە.