کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک هۆشداری دەدات لە خلیسکانی سووریا بۆ ناو ململانێی خێڵەکی

لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکان کە شوێنەکانی پەرستن لە سووریا دەکەنە ئامانج، کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتی شەرمەزاری بۆردوومانەکەی کرد کە مزگەوتێکی "وادي ذهب" لە شاری حومسی سووریای کردە ئامانج.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ-کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هۆشداری دا لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ئایین بۆ پاساودانی توندوتیژی، هەروەها ئەو مەترسییە ڕاستەوخۆیەی کە ئەمە بۆ سەر ئاشتی مەدەنی و یەکگرتوویی کۆمەڵگەی سووریا دروستی دەکات.

 

ئەم هۆشدارییە دوای هێرشکردنە سەر مزگەوتێکی شیعە لە شاری حومس، لە ناوەڕاستی سووریا هات، گوڵناز عوسمان، کارگێڕ لە ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، جەختی لەوە کردەوە، کە پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر شوێنەکانی پەرستن لە سووریا و ئەو تاوانانەی کە بە ناوی ئاینەوە ئەنجام دەدرێن، هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاشتی مەدەنی پێکدەهێنن، سووتەمەنی ململانێی خێڵەکییە و وڵات بەرەو دووبەرەکی و ناسەقامگیری زیاتر پاڵدەنێت.

 

"داهاتووی پێکەوەژیان لە مەترسیدایە"

گوڵناز عوسمان هۆشداری دا لە ڕاستی ئەم پێشێلکاریانە بۆ داهاتووی پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا، وتی: هێرشە دووبارەبووەکان بۆ سەر شوێنەکانی پەرستن، جا چ مزگەوت بێت یان کڵێسا، ڕەنگدانەوەی دابەزینی مەترسیدارە لە وتاری ئایینی و گۆڕانکارییەکی نائارامکەر بەرەو بەکارهێنانی ئایین وەک ئامرازێک بۆ توندوتیژی و کوشتن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش بۆردوومانکردنی مزگەوتی  "وادي ذهب" هێرش کرایە سەر کڵێسا کریستیانیەکان، دیمەنێک کە پشتڕاستی دەکاتەوە کە شوێنەکانی پەرستن دەبنە گۆڕەپانی تاوانەکان دژی گەلی سووریا.

 

"بانگەشەی پەیوەستبوونیان بە ئیسلامەوە"

گوڵناز عوسمان جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوانەی ئەم تاوانانە ئەنجام دەدەن، گروپە توندڕەوەکانن کە بانگەشەی پەیوەستبوونیان بە ئیسلامەوە دەکەن، لەکاتێکدا ئەوان کوشتن و لەناوبردنی بەناوی ئاینەوە ئەنجام دەدەن، ئەم کردەوانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیسلام و موسڵمانانەوە نییە، بەڵکو شێواندنێکی ئاشکرای بەهاکانی پێکدەهێنن، کە لەسەر بنەمای ئاشتی و بەرەکەت و ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتییە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات ئەوەیە موسڵمانان بەناوی ئیسلامەوە موسڵمانان دەکوژن، ئەمەش دژایەتیەکی مەترسیدارە و ئامانجی پارچە پارچە کردنی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی ترس و ڕق و کینەیە، بەردەوامی ئەم هێرشانە شوێنەکانی پەرستنی لە شوێنی ئارامی و ئارامی ڕۆحییەوە گۆڕیوە بۆ شوێنێک کە لە ترسدا پۆشراون، ئێستا خەڵکێکی زۆر لە ترسی ئەوەی ببنە ئامانج دوودڵن لە زۆر سەردانیکردنیان.

 

"تێکدانی ئاشتی مەدەنی"

گوڵناز عوسمان وتی: لە ئێستادا سووریا شایەتحاڵی سیاسەتی سیستماتیکە بە ئامانجی تێکدانی ئاشتی مەدەنی بە هەڵگیرساندنی ململانێی خێڵەکی و دروستکردنی دابەشکاری توند لە نێوان گروپ و مەزهەبە جیاوازەکان لە ڕێگەی پراکتیکەکانەوە لەسەر بنەمای هەڵاواردن و هێرشی دووبارە، هەروەها شەپۆلەی کوشتن و ڕفاندن و پێشێلکارییە قورسەکان کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، لە ژێر بەرگی ئایینیدا ئەنجامدەدرێت، ئەمەش لە هەوڵێکی مەترسیداردایە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ توندوتیژی و پێدانی شەرعیەتێکی هەڵبەستراو.

 

ڕوونیکردەوە کە ئەم پێشێلکارییانە لەم دواییانەدا چەندین گروپی ئایینی و کۆمەڵایەتییان کردووەتە ئامانج، لەنێویاندا ئەندامانی کۆمەڵگەی عەلەوی و دروز و کریستیانی، لە کاتێکدا حکومەتی کاتی دەسەڵاتی گرتە دەست، نیگەرانییەکان لە پەرەسەندندان سەبارەت بە ڕۆڵی لە بەردەوامکردنی ئەم سیاسەتانەدا.

 

ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت، هەروەک ڕوون بووەتەوە، بە ئامانجگرتن و کوشتنی خەڵک بە پشتبەستن بە پەیوەندییە ئاینییەکانیان، نەک لەسەر هیچ تاوانێکی یاسایی، بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی دادپەروەری و سەروەری یاسا و گۆڕینی مەترسیدارانەی سزا بۆ پاکتاوکردنی خێڵەکی.

 

"دینێکی ئاسان و میهرەبانی"

گوڵناز عوسمان ئاماژەی بەوەدا، کە ئیسلام لە بناغەکەیدا "دینێکی ئاسان و میهرەبانییە"، لەسەر بنەمای بەهاکانی دادپەروەری و ڕێزگرتن لە شکۆمەندی مرۆڤ، وتی: ئەو توندوتیژی و تاوانانەی ئەمڕۆ بەناوی ئەوەوە ئەنجام دەدرێن هیچ پەیوەندییەکیان بەم بەهایانە نییە، بەڵکو شێواندنی بە ئەنقەست سروشتی ڕاستەقینەی پێکدەهێنن، بەکارهێنانی ئایین بەم شێوەیە خودی بیروباوەڕەکە ناکاتە ئامانج، بەڵکو وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری مەدەنی لە ناوچەکەدا بە هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و لاوازکردنی متمانە لەنێوان گروپە جیاوازەکان.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەم کارانە بەشدارن لە بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەناو کۆمەڵگەدا، پاڵ بە خەڵکەوە دەنێت لەبری هاودەنگی و پشتیوانی یەکتر بە گومان و دووبەرەکی مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن، بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕاستیە پێویستی بە ئاشکراکردنی قسەی توندڕەوانە و بەرەوپێشبردنی تێگەیشتنێکی ئایینی مرۆڤدۆستانە کە بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی بەهێز بکات، هەروەها کۆمەڵگە بپارێزێت لە خلیسکانی توندوتیژی و هەڵوەشاندنەوەی زیاتر.

 

"دامەزراندنی دیدگای دیموکراتیک"

گو.ڵناز عوسمان جەختی لەوە کردەوە، کە کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک کاردەکات بۆ دامەزراندنی دیدێکی دیموکراتیک کە ڕێز لە هەموو گروپ و ئایینەکان بگرێت، و باوەڕی بە گرنگی پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمە مسۆگەری ڕاستەقینەی یەکێتی کۆمەڵایەتییە و ڕەتکردنەوەی ڕەهای هەر پێشێلکارییەک کە بەناوی ئیسلام، بە لەبەرچاوگرتنی هاندانیوتی بۆ قسەکەردن.

 

ڕوونیکردەوە، هەوڵدەدەین دەنگمان بۆ ناوچەکانی ناو سووریا گەورە بکەین، هاودەنگییەکی تەواومان لەگەڵ دانیشتووانی زیانلێکەوتوو دەردەبڕین و پشتگیری خۆمان بۆیان دووپات دەکەینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و توندڕەوییەک.

 

"پاڵنانی وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆ"

گوڵناز عوسمان جەختی لەوە کردەوە، کە ئیسلام لە بناغەکەیدا "دینێکی ئاسانکاری و میهرەبانییە"، کە لەسەر بنەمای بەهاکانی دادپەروەری و ڕێزگرتن لە شکۆمەندی مرۆڤ دامەزراوە، ئەو توندوتیژی و تاوانانەی ئەمڕۆ بەناوی ئەوەوە ئەنجام دەدرێن هیچ پەیوەندییەکیان بەم بەهایانە نییە، بەڵکو شێواندنی بە ئەنقەست سروشتی ڕاستەقینەی پێکدەهێنن، هەروەها بەکارهێنانی ئایین بەم شێوەیە خودی بیروباوەڕەکە ناکاتە ئامانج، بەڵکو وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری مەدەنی لە ناوچەکەدا بە هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و لاوازکردنی متمانە لەنێوان گروپە جیاوازەکان

ڕوونیشیکردەوە، ئەم کارانە بەشدارن لە بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەناو کۆمەڵگەدا، پاڵ بە خەڵکەوە دەنێت لەبری هاودەنگی و پشتیوانی یەکتر بە گومان و دووبەرەکی مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکە بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕاستیە پێویستی بە ئاشکراکردنی قسەی توندڕەوانە و بەرەوپێشبردنی تێگەیشتنێکی مرۆڤانە لە ئایین هەیە کە بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی بەهێز بکات، هەروەها کۆمەڵگە بپارێزێت لە کەوتنە ناوی بۆ توندوتیژی و هەڵوەشاندنەوەی زیاتر.

 

"دامەزراندنی دیدگای دیموکراتیک"

گوڵناز عوسمان دووپاتی کردەوە، کە کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتییک کار بۆ دامەزراندنی دیدگایەکی دیموکراتیک دەکات کە ڕێز لە هەموو گروپ و ئایینەکان بگرێت، هەروەها باوەڕی بە گرنگی پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی هەبێت، ئەمەش بە مسۆگەری ڕاستەقینە بۆ یەکڕیزی و مانەوەی کۆمەڵگە دەزانێت، کەوڵاتەکە پارێزراو و سەقامگیترە، وتی: ئێمە بە ڕەهایی هەر پێشێلکارییەک ڕەتدەکەینەوە کە بەناوی ئیسلامەوە ئەنجام بدرێت، چونکە هاندەری دەنگۆیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەین دەنگەکانمان لە ناوچەکانی ناو سووریا ببیسترێت، هاوسۆزی تەواومان لەگەڵ دانیشتوانی زیانلێکەوتوو دەردەبڕین، پشتگیری خۆمان بۆیان دووپات دەکەینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و توندڕەوییەک.

 

"پاڵنانی وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆ"

گوڵناز عوسمان، کارگێڕی ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی دیموکراتیکی ئیسلامی، لە کۆتایی قسەکانیدا، هۆشداریدا لەوەی بەردەوامبوونی ئەم پێشێلکارییانە "وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆ پاڵدەنێت" و هەروەها "هەستی ڕق و دوژمنایەتی لەنێو پێکهاتە جیاوازەکاندا دەچەسپێنێت، چاوپۆشیکردن لە قسەی ڕق و کینە و ڕێگەدان بە بڵاوبوونەوەی سووریا بەرەو داڕمان و لەناوچوونی زیاتر دەبات و دوورکەوتنەوە لەو چارەنووسە پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ بناغەی ئایینە کە لەسەر بنەمای بەرەکەت و ڕێزگرتنە نەک بەکارهێنانی وەک ئامرازێک بۆ هاندان و توندوتیژی.

 

شایانی باسە کە ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، لە ڕێگەی پرۆگرامی خولی پەروەردەی و هۆشیاری کە لە ڕێگەی پلاتفۆرمە مەجازییەکانەوە پێشکەش دەکرێن، بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی مەدەنی و دامەزراندنی کولتووری پێکەوە ژیان و کۆکردنەوەی پێکهاتە جیاوازەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و ژیانی هاوبەش کاردەکات.

 

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین شاری سووریا لە کەناراوەکانی حومس و حەما شایەتحاڵی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بوون کە داوای فیدراڵیزم و ناناوەندی و مافی چارەی خۆنووسینیان دەکرد، بەڵام ئەم خۆپیشاندانانە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشە بە هێرش و سەرکوتی توندوتیژی بەرەوڕوو بووەوە، کە ئاویان ڕشاند بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و فیشەک و گازی فرمێسکڕێژیان تەقاند و بە ئۆتۆمبێل بەسەر ناڕەزایەتی دەربڕاندا دەڕۆیشتن و بە قەناس کەوتنە سەریان و لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.