"کۆنگرەی ستار ناسنامەی ئێمە بەرجەستە دەکات و گوزارشت لە ئیرادەمان دەکات"

ژنانی پێکهاتە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان لەوە کردەوە کە کۆنگرەی ستار نوێنەرایەتی ئیرادە و مافی ژنانیبیروباوەڕی جۆراوجۆر دەکات، ئەوان ئامادەبوونی نوێنەری کۆنگرەکە لەنێو ئەو شاندەی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆ گفتوگۆ بە گرنگ زانی.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-بڕیاری پێکهێنانی شاندی یەکگرتووی کورد لە کۆنگرەی "یەکڕیزی و یەکهەڵووێستی کورد" کە لە ٢٦ی نیسان لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، بۆ پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی کۆنگرەکە درا، شاندەکە لە نۆ ئەندام پێکهاتووە کە لە نێویاندا ڕیحان لوقو، وتەبێژی کۆنگرەی ستار.

 

"کۆنگرەی ستار نوێنەرایەتی هەموو ژنان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت"

نورا ندین، لە پێکهاتەی شیشانی، وتی: کە کۆنگرەی ستار میراسێکی تۆکمەیە و هەموو ژنێک ئامادەیی و ناسنامەی خۆی لەناو ئەودا دەدۆزێتەوە،کۆنگرەی ستار لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە بە پەرۆشەوە کار بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی ژنان کردووە، ئامادەبوونی وتەبێژی کۆنگرەکەش لە شاندی بەرەو دیمەشق دڵخۆشمان دەکات، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پاراستنی مافەکانی ژنان لە هەموو بوارەکاندا، لەبەرئەوەی کۆنگرەی ستار چەترێکە بۆ ژنان، بەبێ گوێدانە پێشینەیان، خودی ڕاستەقینەی خۆیان لەناو ئەودا دەبیننەوە، نوێنەرایەتی ئیرادەیان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت، ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنی و کاریگەرە بەرەو بەدەستهێنانی سەرکەوتن.

 

"کاتی ئەوە هاتووە دەستکەوتەکانی ژنان بپارێزین"

بەیان خەلیل لە پێکهاتەی کوردییەوە ئاماژەی بەوەدا کە کاتی پاراستنی دەستکەوت و دەستکەوتەکانی ژنان هاتووە. وتی: لە ساڵی ٢٠١١ەوە ژنان لەژێر چەتری کۆنگرەی ستار خۆیان ڕێکخستووە و خەباتێکی گەورەیان ئەنجامداوە کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، لەم خەباتەدا دەستکەوتی زۆر بەدیهاتووە و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی ڕوویداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی پاراستنی مافەکانی ژنان و ئەو دەستکەوتانەی کە بەدرێژایی ساڵان بەدەستیان هێناوە هاتووە، هەروەها کۆنگرەی ستار مەودای خۆی لە سەرتاسەری سووریا فراوانتر بکات، بەشداریکردنی ڕیحان لوقو لە شاندی کورد بەو مانایەیە کە پرسی ژنان گرنگترین پرسن، هیچ چارەسەرێک بەبێ ئەوان مومکین نییە.

 

"ئامادەبوون و بەشداری ژنان لە گفتوگۆدا مەرجێکی بنەڕەتییە"

نەوال سەلوم لە پێکهاتەی سریانییەوە جەختی لەوەکردەوە کە بڕیاردان مافی ژنانە لە سووریای نوێدا، ئامادەبوونی ژنان لەو شاندەدا کە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی کاتی گەشت بۆ دیمەشق دەکەن، شتێکی چارەنووسسازە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنگرەی ستار تەڤگەرێکە کە ساڵانێکە کاردەکات بۆ ڕێکخستنی ژنان و پاراستنی مافەکانیان، بۆیە ئامادەبوونی لەم شاندەدا زۆر گرنگە، ژنان لە سووریا پەنابەر و شەهیدن، دایکی شەهید و ئازادیخوازن، بۆیە مافی خۆیانە دەنگیان هەبێت، بڕیار لە سووریای نوێدا بدەن، بەشداری لە داڕشتنی دەستووردا بکەن، ئێمە وەک ژنانی سریانی، ئەم هەنگاوە گرنگ و پیرۆزە بەرەکەتدار دەکەین، بە هەنگاوێک بەرەو داهاتوو دەزانین.