کۆنگرەی ستار لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک لێدوانێکی دا

کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات لە دژی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو بەڵێنی دا تێکۆشان و بەرخۆدان بەرزبکاتەوە.

کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات لە دژی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو بەڵێنی دا تێکۆشان و بەرخۆدان بەرزبکاتەوە.

کۆبانێ

 

دوێنێ ٢٥ی کانونی یەکەم دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خانوویەکی مەدەنیی لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپباران کرد لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداو حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

 

لەو چوارچێوەیەدا ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات لێدوانێکی زارەکی دژی ئەم ڕووداوە دا هەروەها لێدوانەکان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵەی مافی مرۆڤەوە دەرکرا.

 

ئەم لێدوانە لەلایەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ماجیدە حەسوون لە ناوچەی ژنی ئازاد خوێندرایەوە.

 

لە لێدوانەکەدا هاتووە:

ئێمە وەک کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات هێرشی فاشیستی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ شەرمەزار دەکەین لەم هێرشەدا داواکاری دەوڵەتی تورک بۆ لەناوچوونی ڕێکخراوەکان لەم هەرێمە دیارە هەروەها هاودەنگیی دەوڵەتی تورک لەگەڵ هێزەکانی ئەم هەرێمە ئاشکرا دەکرێت، ئەمە شەشەمین جارە دەوڵەتی تورک کۆبانێ تۆپباران دەکات و دەیەوێت بەم شێوەیە ورە و هێز و ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات.

 

بێگومان ئێمە وەڵامێکمان هەیە بۆ ئەو هێرشانە ئێمە دەڵێین: تۆ ناتوانیت هێز و ئیرادەی ئێمە لەناوبەریت ئێمە ئەو هێزە هەژموونییە دەبینین کە گوایە گرەنتی ئەم هێرشانەیە هەروەها ئیدانەی ئەو کەسانە دەکەین کە سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورک دەکەن و ئەو هێرشانەش لە ڕێگەیانەوە ئەنجام دەدرێن.

 

ئێمە ڕێکخراوەکەمان لە دژی ئەو هێرشانە بەهێز دەکەین و تێکۆشانمان زیاتر دەکەین ئێمە هەرگیز بەم شێوازانە قڕ نابین، پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیکمان هەیە، کۆبانێ بۆ گەلەکەیەتی و هەر ئاواش دەمێنێتەوە چیتر بێدەنگ نابین، بۆیە بانگەوازی ئێمە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و ئازادەکان ئەوەیە کە ئێستا پێکەوە کۆتایی بە فاشیزمی دەوڵەتی تورک بهێنین.

 

بەرخۆدانی ئێمە بەردەوام دەبێت و هەتا ئازادیمان بەدەست نەهێنرێت هەمیشە ڕدەوەستین.

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.