کۆنگرەی ستار داوا لە ژنان دەکات بەردەوام بن لە خەبات بۆ دادپەروەری و یەکسانی
کۆنگرەیی ستار جەختی لە گرنگی ڕێزگرتن لە ژنانی ئازاد و شەڕڤان کردەوە، تیشکی خستە سەر بەرخۆدان و ڕۆڵی گرنگیان لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا، هەروەها خەباتی ژنان بەردەوامە بۆ دامەزراندنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
قامیشلۆ
خەبات و بەرخۆدانی ژنان لە ٨ی ئاداردا لە سەر شانۆی جیهانیدا جێگەی ناوەند دەگرێتەوە، ڕۆژێک کە لە بۆنەیەکی هێمەییەوە گۆڕاوە بۆ سەکۆیەکی نوێکردنەوەی هۆشیاری لە ڕۆڵی ژنان لە بزوێنەری گۆڕانکاریدا، لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا ژنان بەردەوامن لە بەرگریکردن لە ماف و پێگەی خۆیان، سەرپێچی لە هەموو جۆرە جیاکاری و توندوتیژییەک دەکەن.
کۆنگرەی ستار ٤ی ئادار لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کارای ژنان لە کۆمەڵگە و خەباتی بەردەوامیان بۆ ئازادی و یەکسانی، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە ڕۆژی جیهانی ژناندا ئاهەنگ دەگێڕین بۆ هەموو ژنێکی ئازاد و بەهێز و ئیلهامبەخش، بۆ هەموو ژنێک: ئێوە سەرچاوەی هێز و داهێنان و پێشەنگایەتین، ئەم ڕۆژە تەنها بۆنەیەکی سیمبولی نییە، بەڵکو ساتێکە بۆ بەرز نرخاندنی ڕۆڵی چالاکانەی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا و بۆ ئەوەی بیرمان بخەنەوە کە ئیرادەیان هەمیشە هێزێکی بزوێنەر بووە بۆ گۆڕانکاری و پێشکەوتن لە کۆمەڵگەکاندا.
دووپاتی کراوەتەوە، کە ڕۆژی جیهانی ژنان بۆنەیەکە بۆ دووپاتکردنەوەی هێز و بەرخۆدانی ژنان، ژنان هەمیشە سیمبولی بەرخۆدان و کۆڵنەدان بوون و هەرواش دەمێنێتەوە، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریانی کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە، هێشتا ڕێگای گەیشتن بە یەکسانی ڕاستەقینە لە هەموو بوارەکاندا درێژە، ناتوانین ئەو ژنە شەڕڤانانە لەبیر بکەین کە گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی و کەرامەتدا بەخشی، لەوانە شەهید دەنیز، کە ژیانی خۆی لە پێناو بنەماکانی خۆی و دۆزی ئازادی و مافی مرۆڤی ژنان بەخت کرد، ئەو تەنها سیمبولی شۆڕش نەبوو، بەڵکو نموونەی ژنێک بوو کە سەرەڕای سەختترین هەلومەرج، کەرامەت و شانازی خۆی بپارێزێت.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ستایشی ئەو ژنە شەڕڤانە کراوە کە لە چوارچێوەی تۆڵەسەندنەوەی دڕندانەیان لە ڕۆحی بەرخۆدان و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەکەی لەلایەن تیرۆریستێکەوە ق کەزیەکەی بڕاوە، لەگەڵ ئەوەشدا، لە بنەماکانیدا چەسپاوی ماوەتەوە، بڕینی کەزیەکە سیمبولی بەردەوامی بەرخۆدانی ئەو بووە لە دژی نادادپەروەری و ستەم، هەروەها بەڵگەی ئەوە بووە کە ئیرادەی ژنێک ناشکێنرێت.
ئاماژە بەوە کراوە، کە ژنان نەک هەر خۆڕاگر بوون بەڵکو بوونەتە پێشەنگی بڕیاردان لە دامەزراوە پەروەردەییەکان و تەندروستییەکان و سیاسییەکان، نموونەیەکی پراکتیکی خستەڕوو کە چۆن ژنان دەتوانن کۆمەڵگە بەرەو دادپەروەری و یەکسانی ببەن، هەروەها ئەزموونی بەڕێوبەری ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەیەکی زیندوو نیشان دەدات کە چۆن ژنان لە هەموو ئاستەکانی بڕیاردان، لە خوێندنگەکانەوە تا ئەنجوومەنە ناوخۆییەکان، هەروەها لە ناوەندەکانی خۆلی پەروەردەیەوە تا پێشەنگایەتیکردنی دامەزراوە گشتییەکان، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ژنان توانای پێشەنگایەتیکردن و داهێنان و دەستپێشخەرییان هەیە لە هەموو بوارەکاندا.
کۆنگرەی ستار نیازی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان هاوکات یادکردنەوەی زیانبەرکەوتووان ئەو ژنانەی کە گیانیان لە پێناو ئازادی و یەکسانی بەخشی، هەروەها ٨ی ئادار تەنها بۆنەیەک نییە بۆ ئاهەنگگێڕان، بەڵکو هاندەرێکی نوێکراوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ دامەزراندنی مافەکانی ژنان لە هەموو شوێنێک.
لە کۆتاییدا، کۆنگرەکە جەختی لە پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی ژنان، نەک تەنها وەک دروشمێک، بەڵکو وەک پراکتیکێکی ڕۆژانە کە وەرگێڕدراوە بۆ پەروەردە، تەندروستی، سیاسەت و کاری کۆمەڵایەتی، هەموو هەنگاوێکی بەم ئاراستەیە لەبەرچاو گرت بۆ ئەوەی کۆمەڵگە لە دادپەروەری ڕاستەقینە نزیک بکاتەوە کە ژنان بەهێز دەکات و مافە تەواوەکانیان پێ ببەخشێت.