کۆنگرەی ستار: بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدیدەهێنین
کۆنگرەی ستار لە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی: خەباتی ڕێبەر ئاپۆ تەنها بۆ ئازادی گەلی کورد نییە، بەڵکو بووە هۆی بەرخۆدان بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی بەهێزتر دەکەین.
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی نوسراوی لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی گۆشەگیری ئیرادەی گەلی کورد و خەباتی ئازادی هەموو گەلانی چەوساوەیە، ڕێبەر ئاپۆ زیندانی ئیمرالی کردووەتە مەیدانی بەرخۆدانێکی بێ کۆتایی و کردییە قوتابخانەی بیری ئازاد، گەورەترین شۆڕشی بیرو ویژدان.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
لە هەر شوێنێک جیهان تۆوی ئازادی گەل گەشە بکەن، هێزە ئیمپریالیستییەکانی هێرش دەکەنە سەر ئەوێ، دەیانخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە یان لەناویاندەبات، بە ئامانجی فراوانکردنی خۆیان لە دژی هەموو هێزە شۆڕشگێڕ و ئازادەکان، ئەو فشارە ڕێکدەخەن کە هەندێک جار دەگاتە جینۆسایدی گەل، بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد و خەباتی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان تەنها بۆ ئازادی گەلی کورد نییە، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراوە، بۆیە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لەلایەن هێزە ئیمپریالیستییەکانی جیهانەوە ئەنجامدرا و پیلانێکی نێودەوڵەتییە، لە بنەڕەتدا، ئەوە ڕادەستکردنی ئیرادەی ئازادی گەلی کوردە و ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردە. پیلانگێڕییەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستی پێکرد بە فشارخستنە سەر ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی سووریا جێبهێڵێت، هێرشێکی دڕندانە دەستیپێکرد و ڕێبەر ئاپۆ لە کینیا دەستگیرکرا، ئەو هێزانەی کە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان ئەنجامدا، هەمان ئەو هێزانە بوون کە کوردستانیان دابەش کرد بەسەر چوار بەشدا و سەدان ساڵە کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد ئەنجام دەدەن، بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ، هەژمارێک بۆ لەناوبردنی خەباتی ئەو و خۆبەدەستەوەدانی بزووتنەوەی ئازادی دروستکرا، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ زیندانی ئیمراڵی گۆڕی بۆ ناوچەیەکی بێ کۆتایی بەرخۆدان و کردییە قوتابخانەیەکی بیری ئازاد و گەورەترین شۆڕشی بیرکردنەوە و ویژدان، لێرەدا ئەو نەک تەنها وەڵامی دایەوە بۆ "چۆن بژین؟" بەڵکو نەخشەی "چۆن بەرخۆدان بکەین" نیشان دەدات، گەلی نیشتمانپەروەری کورد و گەریلاکانی بزووتنەوەی ئازادی و هەڤاڵانی ڕێبەر ئاپۆ ئاگریان لە خۆیان بەردا و بە بەرخۆدانی قوربانیدانەوە وتیان "ناتوانیت ڕۆژەکەمان تاریک بکەیت!" بازنەیەک لە ئاگری بەرخۆدان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دروسبوو.
"ڕێبەر ئاپۆ بە گۆڕینی پارادایم وەڵامی پیلانگێڕەکانی دایەوە"
ئەم پیلانە لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدایە، ڕێبەر ئاپۆ بە گۆڕینی پارادایم وەڵامی پیلانگێڕییەکانی دایەوە، بیری سۆسیالیزمی دیموکراتیک بناغە و ئامڕازە هزرییەکانی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بونیادنانی بیری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک دامەزراوە، پەرەپێداوە، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی ژنانی ئازاد و گەلانی ئازاد گەشەی کرد و خۆبەدەستەوەدان ڕەتکرایەوە، هەروەها داوای بەرخۆدان و ئازادی بۆ هەموو گەل و گەلانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز کرد، جارێکی دیکە، ئەو ڕێگەی نەدا کە پیلانەکە لە تاریکیدا بمێنێتەوە، هەموو ساتێک هەڵسەنگاندنی بۆ کرد و پیلانەکەی بە هەموو شێوەیەک ڕوون کردەوە و هەمووانی لە پیلانەکە بەئاگا هێنایەوە، لەبەر ئەوە پیلانگێڕییەکە پوچەڵکرایەوە و ڕێگری لە هێزەکانی پیلانگێڕی کرد لە گەیشتن بە ئامانجەکەیان، ئەمڕۆ، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای دیموکراتیک و ژینگەناسی و ئازادی ژنان، ئیلهامبەخش بووە بۆ خەبات و بەرخۆدان بۆ گەلی ستەملێکراو و هەموو بازنە شۆڕشگێڕەکان، لەبەر ئەوە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، کاتێک گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆی قووڵتر کردەوە، هێرشەکانی بۆ سەر گەل و گەریلاکان چڕتر کردەوە و شارەکانی کوردستانیان داگیرکرد، دەوڵەت کە چەندین ساڵە نەیتوانیوە بەرگری لە خواست و بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستان بکات، پشت بە هەموو جۆرە بزووتنەوە و هێرشێکی تیرۆریستی دەبەستێت، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، کە بەرزبووەتەوە بۆ ڕۆڵی بەردەوامبوون و پیلانگێڕی، هەموو کوردێکی ئازاد بە پیسترین دیپلۆماسی بە کەلوپەلی ئاسمانی و وشکانی دەکاتە ئامانج و هەوڵدەدات پیلانەکە زال بکات، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا، خەبات بۆ ئازادی گەشە دەکات، نێودەوڵەتی دەکات، دەگاتە هەموو ژنێک کە دەیەوێت ئازاد بێت و بیری نەتەوەی دیموکراتیک بە یەکگرتوویی گەلان، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.
تێکۆشانی ژنانی ئازاد و گەلانی ئازاد بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" زیاد دەکەین
وەک کۆنگرەی ستار و هاوڕێکانی ڕێبەر ئاپۆ، خەباتی ژنانی ئازاد و گەلانی ئازاد زیاد دەکەین و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تێدەکۆشین و بە ڕەگەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ شەڕ دەکەین، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی تێکدەشکێن، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین، ئازادی گەلی کورد مسۆگەر دەکەین و دەبین بە مسۆگەرکردنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک.