کۆنفرانسی یەکێتی هەڵوێست دووپاتیدەکاتەوە کە بنەماکانی فرەیی و دیموکراتیک لەگەڵ یەکگرتوویی سووریا ناکۆک نییە
قۆناغی ئێستای سووریا پێویستی بە هاودەنگیی هەموو لایەک و پێشگرتن لە دوورخستنەوەی ژنان هەیە، بەم پێیە کۆنفرانسێک بە بەشداری نزیکەی ٥٠٠ نوێنەر بۆ یەکخستنی ڕیزەکان ڕێکخرا.

ئاورین ناڤدار
حەسکە- لە پەراوێزی کۆنفرانسی "یەکێتی هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" کە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا لە مێژووی سووریادا بۆ جەختکردنەوە لەسەر یەکڕیزی گەلی کورد بەڕێوەچوو، بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکانی ناوچەکە و وتارەکان لە کەناراوەکانی سووریاوە، بە نوێنەرایەتی شێخ غەزال غەزال، لە سوەیداوە لەلایەن شێخ حیکمەت هیجری، بەشداربووان جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ژنان کردەوە لەم قۆناغەدا.
بەشداربووانی کۆنفرانسەکە جەختیان لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی گەلی سووریا بە واتای وەدەرنانی هیچ پێکهاتەیەک نییە، دیموکراتیکیەت بە واتای پارچەپارچەبوونی میللەت نییە، هەروەها دەسەڵاتداران هەمیشە کاردەکەن، لە ڕێگەی سەپاندنی ڕەگەزپەرستی و ستەمکارییەوە، بۆ دروستکردنی سیستەمێکی دیموکراتی کە بە تەواوی پێچەوانەی ئەوەیە کە گەلی سووریا داوای دەکات.
"ئامادەبوونی ئێمە لێرە پەیامێکە کە یەکگرتوویی پێکهاتەکانی سووریا نیشان دەدات"
خود عیسا، وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە پارێزگای ڕەققەوە ڕایگەیاند کە پێش کۆنگرەکە دانیشتنی سەرەتایی لە سەرجەم پارێزگاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕی ڕاگەیاندنی ناوچەکانی ئێمەی کردە ئامانج، بەتایبەتی ڕەققە، هەروەها ڕاگەیاندنەکانی سەر بە گروپە توندڕەوەکان هەوڵیاندا ناتەبایی لە نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەدا بچێنن، بەڵام بوونی ئێمە لێرەدا پەیامێکە بۆ حکومەتی کاتی و زلهێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کە ئێمە یەک گەلین بەبێ جیاوازی، ئێمە بە ئاشتی دەژین لەگەڵ هەموو پێکهاتە وئایینە جیاوازەکانمان، و ڕێز لە یەکتر دەگرین.
ڕوونیشیکردەوە، شکستی داعش بە سوپاسەوە بۆ باشترین ژنان و گەنجەکاانمان هاتەدی کە گیانیان بەخت کرد بۆ ئەوەی بتوانین بە سەلامەتی و ئارامی بژین، ئاشتی بە پێشانگایەتی خۆبەڕێوبەری و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەدیهاتووە.
داوای کرد سووریای نوێ فرەیی و دیموکراتیک بێت، کە هەمووان بتوانن بە ئارامی تێیدا بژین، هەروەها داوای کرد یاسایەک دەربکرێت کە ڕێز لە هەمەجۆریی جیاوازی وڵات بگرێت، ئێمە ناڵێین کەمینەکان یان زۆرینە، ئێمە یەک گەلین، ئێمە ئەزموونی خۆبەڕێوەبردن ژیاوین، کە دەبێت مۆدێلێک بێت بۆ هەموو سووریا، لێرەدا هاوڵاتیانی ناوچەکە ئەوانەن کە خۆیان بەڕێوەدەبەن و بەرگری لە ناوچەکانیان دەکەن.
دەستوەردانی دەرەکی ڕەتکردەوە و وتی: هەوڵی دابەشکردنی ناوچەکە دەدات، جەختیکردەوە کە دروشمی ئێمە یەکڕیزی سووریایە، هاوکات پارێزگاری لە هەمەجۆرییەکەی دەکات، دەبێت دیموکراتیک و دیموکراتی و فرەیی بێت، هەروەها بۆ ئەوەی کۆماری سووریا ببێتە گشتگیر بۆ هەموو گەلی سووریا.
پەیامێکی ڕێزلێنان و ڕێزگرتنی بۆ کەسوکاری شەهیدەکان هێنایە یاد و شەهیدانی وەبیرهێنایەوە کە گیانیان بەخت کرد بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاشتی بژین، ئەم کۆنگرەیە پەیامێکە بۆ هەموو ئەوانەی هەوڵی چاندنی ناتەبایی دەدەن، ئێمە یەک گەلین و یەک ئیرادەمان هەیە، ئێمە لە پشت هێزەکانمانەوە وەستاوین، هێزەکانی سووریای دیموکرات، پێمان وایە چارەسەرەکە دەبێت سووریا-سووریا بێت لە ڕێگەی گفتوگۆیەکەوە کە هەموو سووریاییەکان لەخۆبگرێت.
"کۆنفراسەکە داوای یەکخستنی پێگەی پێکهاتەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات"
سوهام قریو، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە کۆنفرانسەکە داوای یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکان دەکات بۆ بونیادنانی سووریای نوێ، وەک ژنێکی سووری کە لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا بەشداری لە دامەزراندنی خۆبەڕێوبەریدا کردووە، پڕۆژەی خۆبەڕێوبەری ئەو مافانەی بە ژنان بەخشیوە کە وای لێکردووە دەستکەوتی زیادە بەدەستبهێنن.
نموونەیەکی لەم بارەیەوە هێنایەوە و ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی گەلی دیموکرات ماددەی ١١٠ی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی پەسەند کرد کە تێیدا دامەزرانی ئەنجومەنی ژنان بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دیاری کراوە بۆ ئەوەی وەک چەترێک بۆ هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان لە ناوچەکەدا لە هەموو دامەزراوەیەکی کۆردیناسیۆنی پەیوەندیدار بە کاروباری ژنان و پشتیوانیکردن لە ئیرادەیان بۆ بەشداریکردن لە هەموو بوارەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کۆنفرانسەکە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات لە بەرژەوەندی سووریا و گەلەکەیدایە، هیوادارین کۆنگرەکە سەرکەوتوو بێت لە پاڵپشتیکردنی گەلی سەوریا بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی سووریا و دامەزراندنی سووریایەکی یەکگرتوو و فرەیی و مەدەنی کە تێیدا گەلی سووریا خۆیان بەڕێوەدەبەن، وەک لە ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتیدا هاتووە کە هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەری ڕێکەوتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتیدا ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە ٥٠%دایە، لە هەموو شوێنەکاندا نوێنەرایەتییان هەیە، تەنانەت لە بڕیاردانیشدا، بەشداری لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان و لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا دەکەن، هەروەها لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و تەنانەت ئایینیشدا جێپەنجەی خۆیان هەیە.
"یەکگرتوویی تەنها بە دروشمەکان بەدی نایەت، بەڵکو بە کردەوەی هاوبەش بەدەست دێت"
مونا باروتە کە حەزی لە پۆشینی جلوبەرگی نەریتی ئاشووری بوو بۆ دەربڕینی ناسنامەی خۆی، وتی: کۆمەڵگەی ئاشووری بە هەموو پێكهاتەکانیەوە، دووپاتی دەکەنەوە کە یەکێتی ڕاستەقینە تەنها بە دروشمەکان بەدەست ناهێنرێت، بەڵکو بە کردەوەی هاوبەش لەسەر زەوی، بە گۆڕینی هەمەجۆریی بۆ هێزێکی بزوێنەر بۆ بونیادنانی سووریایەکی فرەیی و دیموکراتی و ئاسایش کە هەمووان بە یەکسانی و دادپەروەری بژین.
جەختیشی لەوەکردەوە کە هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئایینی فاکتەری بەهێزن نەک لاوازی، ئەگەر لەسەر بناغەی ڕێزگرتنی یەکتر و دانپێدانانی یەکسان بە مافەکانی هەمووان بونیاد بنرێت.
"کۆنفراسنەکە هەڵوێستی خۆی لە دژی دابەشبوونی سووریا دەخاتە ڕوو"
هەدیە شەمۆ، وتەبێژی یەکێتی ژنانی ئێزدی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لەوەکردەوە کە ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دۆخی ئێستای سووریا، پێگەی پێکهاتەکانی سووریا زۆر گرنگە بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی، ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان لە کەناراوەکانی سووریا و کۆمەڵگەی دروزەکان لە سوەیدا ئەنجامدراون، هەروەها ڕفاندن و کوشتنی بەردەوامی هاوڵاتیانی مەدەنی لەو ناوچانەی کە لەلایەن هەتەشەوە کۆنترۆڵکراون، ئامانجیان دابەشکردنی سووریا و دروستکردنی شەڕی ناوخۆیە لە نێوان پێکهاتەکانیدا.
ڕوونیشیکردەوە، کۆنفرانسەکە بۆ یەکخستنی هەڵوێستی پێکهاتەکانی ئامادەبوو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە دژی بارودۆخی سووریا ئەنجامدراوە، کۆنگرەکە داوای لە بەشداربووان کرد بە ژن و پیاو کە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و ئاسایش لە سووریا یەکبخەن.
هەدیە شەمۆ جەختی لەوەکردەوە کە ئەو سیاسەتانەی هەوڵی دروستکردنی سیستەمێکی دیموکراتی دەدەن، پێچەوانەی خواستەکانی گەلی سووریان کە شۆڕشیان هەڵگیرساندووە، حکومەتی کاتی سووریا هەوڵدەدات تاک سیستەمێکی دیموکراتی دروست بکات، بەڵام سووریا وڵاتێکی هەمەچەشن و فرەلایەنە، پێکهاتەکانی هەمیشە پێکەوە ژیاون، بەردەوامن لە پێکەوە ژیان، بۆیە سیستمی پێکەوەژیان یەکێکە لە داخوازییەکانی گەلی سووریا لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتداران هەمیشە کاردەکەن، لە ڕێگەی سەپاندنی ڕەگەزپەرستی و ستەمکارییەوە، بۆ دروستکردنی سیستەمێکی ناوەندی کە بەتەواوی پێچەوانەی ئەوەیە کە گەلی سووریا داوای دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەڵوێستەی کە پێکهاتەکانی سووریا لە ڕێگەی ئەم کۆنفرانسەوە پێشکەشی دەکەن، داهاتووی سووریا بەرەو دیموکراتیک و فرەیی ڕێنمایی دەکات، ئەم کۆنفرانسە هەنگاوێکی مێژووییە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی سووریا و یەکخستنی ڕیزەکانیان بەرەو سووریایەکی ئازاد کە دوور لە قسەی ڕق و توندڕەوی و توندوتیژی.
"هەوڵدەدەین ئەزموونەکانمان بخەینە بەردەم سووریا بە گشتی"
ئەریف قەسەبیان، کارگێڕ لە ئەنجومەنی ئەرمەنستان، ڕوونی کردەوە کە کۆنفرانسەکە واتا و گرنگییەکی گەورەی هەیە، بەو پێیەی هەموو ئەو پێکهاتانەی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەن لەخۆدەگرێت، عەرەب، کورد، سریانی، ئەرمەنی، ئاشوورییەکان، ئەمەش هەوڵەکانمان پشتڕاست دەکاتەوە بۆ خستنەڕووی ئەزموونەکانمان لە ناوچەکە بۆ داهاتووی سووریا و دەستەبەرکردنی بەدیهێنانی دیموکراتی.
ڕوونیشیکردەوە کە هەمەجۆریی پێکهاتە و ئایینەکان ئەو ژنانەی لە ناسنامەی سوورییان دوور نەخستۆتەوە، سووریا بە فرەچەشنی کولتووری و ئایینی جوانە، مێژووش کردەوەی قارەمانانەی پێکهاتەکانی سووریا لە بونیادنانی سووریایەکی ئازاددا دەسەلمێنێت، ئێمە ڕێگای خۆڕاگری و ئیرادە پەیڕەو دەکەین تا ئەو کاتەی مافەکانمان لە سووریا دەستەبەر دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی کۆنفرانسەکە یەکخستنی هەڵوێست و داواکارییەکانمان وەک پێکهاتەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئایندەی سووریا، داوای لە هەموو پێکهاتەکانی سووریا کرد خەبات بکەن تاوەکو سەرکەوتن و دادپەروەری لە سووریایەکی ئازاددا بەدەستبهێنرێت.