کۆنفرانسی گەنج و نیشتمان داوا دەکات کار بە چەمکی دیموکراسی و خەباتی ژنان بکرێت

دوای تەواوبوونی کۆنفرانسی گەنج و نیشتمان لە ڕۆژی شەممە، ٤ی کانوونی یەکەم، بە بەشداری گەنجانی چوار پارچەی کوردستان، لە هەشت خاڵدا ڕاسپاردەکانی خۆیان بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی گەنج و نیشتمان، کە لەلایەن ئالان شوکر خوێندرایەوە، لە هەشت خاڵدا کۆکرانەوە و ئاماژەیان بەوەدا كۆنفرانس ئەركرداری كردووین كاربكەین لەگەڵ كەسانی بڕیاربەدەست لە نێوەندە حزبی و حكومییەكان بە مەبەستی دروستكردنی میدیایەكی نیشتمانیی، بۆ گەڕانەوەی ئینتیمای نیشتیمانیی لەلای تاك و كۆمەڵگا.

 

هەروەها لە ڕاسپاردەکەدا هاتووە:

گرنگیدان و كاركردنی زیاتر سەبارەت بە چەمكەكانی دیموكراسیی و خەباتی خانمان و گرێدانیان پێكەوە بەرەو ئاسۆی خزمەتی نەتەوایەتی و پێكەوەژیانیان بۆ سەرجەم گروپ و توێژە كۆمەڵایەتییەكان.

 

داڕشتنی سیاسەتی نەتەوەیی بۆ كاروكارسازی گەنجان، بەجۆرێك بتوانن لە ڕێگەی ئەو كارەی دەیكەن خزمەت بە دۆخی نەتەوەیی و نیشتمانی بكەن.

 

خەباتكردن بە ئاڕاستەی كەمكردنەوەی نادادیی كۆمەڵایەتی و كێشەكانی پەیوەست بە چینایەتی، بەجۆرێك تاكێك بەرهەم بێت، كە خزمەت بە خاك و نیشتمان بكات و باوەڕی بە یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی هەبێت.

 

گرنگیدان بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی دروستكردنی دەزگایەكی تایبەتمەند.

كاركردن لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بەشداریكردن گەنجانی كوردستان لە كۆنفرانس و بۆنە نێودەوڵەتییەكاندا.

 

داڕشتنی سیاسەتی پەروەردە و فێركردن لە خزمەت ڕۆڵەكانی نیشتمان و چەسپاندنی بیری نەتەوایەتی لە ڕێگەی فەراهەمكردنی سیستمی خوێندنی خۆڕایی و سەردەمیانە.

چارەسەركردنی كێشەی بێكاری بەپێی ئەو پلانەی كە ڕێكخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دایان ڕشتووە، بە مەرجێك لەگەڵ دۆخی ئێستای كوردستاندا بگونجێت.

 

ت.پ