کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی تێکەڵبوونەوەی ژنان و منداڵان بە کۆمەڵگە

کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر تێوەگلانی ژنان و منداڵان بە تیرۆرو چۆنیەتی تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگە لە ئەنجومەنی کۆمەڵەی ئەوروپا ساز کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنفڕانسەکە بە هاوکاری سی دی سی تی، دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەی ئەنجومەنی ئەوروپا، کە پێکهاتبوون لە کۆمسیۆنی یەکسانی جێندەر "GEC"، کۆمیتەی رابەری مافەکانی منداڵ "CDENF"، ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا لە ١٥ و ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو.

 

ئەم کۆنفڕانسە تیشکی خستە سەر ئەو پرسیارانەی پەیوەستن بە تێوەگلانی ژنان و منداڵان لە چالاکییە تیرۆریستییەکان و ئەو تەحەدایانەی کە پەیوەستن بە گەڕانەوەیان و تێکەڵبوونەوەیان بۆ کۆمەڵگاکان ئەم جۆرە گفتوگۆیانە لە ماوەی پێنج دانیشتندا بەڕێوەچوو و تێیدا ڕۆڵی ژنان و منداڵان باس کرا، هەروەها دۆخی گەڕاوەکان کە پەیوەندییان لەگەڵ "داعش" هەبوو، سیاسەتی تێکەڵبوونەوە و ئاوەدانکردنەوە.

 

لە کۆتاییشدا مێزگردێکی پەرلەمانی لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندامی ئەوروپا بۆ گەڕانەوە و یەکخستنی منداڵەکان لە  دوای جەنگ و ناوچەکانی دوای شەڕەوە گرتوویانەتە بەر بەڕێوەچوو.