کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بانگەوازی بۆ پاراستنی خەڵکانی مەدەنی کرد

کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆشداریدا و بانگەوازی بۆ پاراستنی خەڵکانی مەدەنی و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی "ICRC" سەبارەت بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئەو خێزانانەی کە بەهۆی هێرشەکانەوە چەنین جار لە زێدی خۆیان ئاوارە بوون، لە ناو هەلومەرجی زستاندا جارێکی تر ناچار بوون ماڵەکانی خۆیان چۆڵبکەن. کەمبوونەوەی خزمەتە تەندروستییەکان، گەرمی و ئاو، مەترسی لەسەر خێزانەکان زیاتر کردووە.

 

کۆمیتەکە بانگەوازی کرد: پێویستە خەڵکانی مەدەنی، بریندار، نەخۆشەکان و زیندانییەکان و ئەوانەی لە کەمپەکانن بپارێزرێن. پێویستە ژێرخانی مەدەنی و مەدەنییەکان بپارێزرێن.