کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە: ژنان دۆزی ئازادیی کوردیان بەهێزتر کرد

کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە بەبۆنەی ٨ـی ئادارەوە دەڵێت: بە تێکۆشانی ئازادییمان دژی کۆیلایەتی، هەڵە و کەموکوڕییەمان ڕاستکردەوە، بەم ئاڕاستەیە وەک ژنانی کورد هەڵەیەکی مێژوومان ڕاستکردەوە و دۆزی ئازادیی کوردمان بەهێزتر کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕەنجدەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە بەمشێوەیەیە:

وەک کورد و ژنانی کورد لە ناوەندی شەڕی بەربڵاوی هەرێمی و جیهانیی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا پێشوازیی لە ٨ـی ئاداری ٢٠٢٦ دەکەین. جارێکی دیکە ڕووبەڕووی عەقڵییەتی پیاسالاری بووینەتەوە کە خواستێتی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین بگۆڕێت بۆ ناوەندی شەڕ. بە تێکۆشانی شکۆداری ژنان و گەلەکەمانەوە لە بەرانبەر ئەم خواستە، وەک پرسی کورد، پرسی ژن لێکداوەتەوە و دژ بەوانە ناوی چارەسەریمان لە خۆ کرد. لەمڕۆدا ئێمە باسی چارەسەریی کورد، چارەسەریی ژنانی کورد دەکەین.

 

وەک ژنان کورد لەم سەردەمەدا بە بەرخۆدانمانەوە کۆمەڵگەی کوردمان ڕووناک کردەوە، بۆیە ڕاڤەمان کرد کە پیاوانی کورد لە کوردستانی داگیرکراودا ئازاد نین، بەم هۆکارە کاتێک ئـێمە کۆیلەی پیاوانی کورد بووین، هاوکات پیاوی کوردیش کۆیلەی دەستی دەوڵەتانی کۆڵۆنیی بوون. بە تێکۆشانی ئازادیمان لە دژی کۆیلایەتی ئەم کەموکوڕی و هەڵەیەمان ڕاست کردەوە. بەم ئاڕاستەیە وەک ژنانی کورد هەڵەیەکی مێژوومان ڕاستکردەوە و دۆزی ئازادیی کوردمان بەهێزتر کرد.

 

لەم ڕووەوە بە مافی خۆمانی دەبینین کە وەڵامی پرسی “شەڕ یان ئاشتی؟”ـی دوێنی لە سووریا و ئەمڕۆ لە ئێران لە سیاسەتی کورد بپرسین و وەڵام بدەن. ئێمە چاومان لە ئاشتییە و پێداگرین لە ئاشتیی. لەبەرئەوەی ئێمە لە بەرانبەر پیاوان بە چەک کە سیمبوڵی دەسەڵاتدارییە شەڕمان نەکرد، بە ئایدۆلۆژیایی ئازادیی ژن، فەلسەفە و بە تایبەت بە هێزی سیاسی و ڕێکخراوەیمانەوە ئەنجامی گرمان بەدەست هێنا.

 

ئاشکرایە لەمڕۆدا بڕیاری شەڕ یان ئاشتیی کوردان ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دادەڕێژێتەوە، کوردان نەیانویست لە دژی دەوڵەتانی ناوچەیی؛ تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا شەڕ بکەن، بەڵام ناچار بە شەڕکردن کران. زیهنییەتی سایکس پیکۆ بوو کە ئێمەی پەلکێشیی قەیران کرد و ناونیشانی کوردانی گۆڕی  بۆ پرسی کورد. لە بەرانبەر سیاسەتەکانی توندوتیژی نکۆڵی و لەناوبردن، کوردان ناچار بە بەرگریی  بوون. لەمڕۆدا چیتر سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی کوردانیش بەهۆی بەرخۆدانی کوردنەوە ڕێ تێنەچووە.

 

کاتێک لە واقعەکە دەڕوانین، ئاڕاستەی گشتیی سیاسەتی کوردی دەردەکەوێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ساڵێکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە کارکردندایە و لەوپەڕی هەوڵداندایە بۆ چارەسەرکردنی پرۆسی کورد دوور لە شەڕ.

 

لە ٦ـی کانوونی دووەمدا لە دژی پیلانگێڕی شەڕێکی بەرفراوادا کە بە هێزە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژئاوا پیلانیان بۆ داڕشتبوو، ڕێکخستن و گەلی کورد بە سیاسەتی یەکێتی نەتەوەیی ئەو پیلانەی پوچەڵ کردەوە. باشووری کوردستان هەمیشە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی لەگەڵ بەغداد جەختی لە گفتوگۆ کردووەتەوە. هەروەها پەیوەست بە ئێرانیش کوردان پێداگرن لەوەی بە سیاسەت پرسی کورد چارەسەر بکرێت. ئەو چارەسەرییەیی لە لایەن کوردەوە گوزارشتی لێ دەکرێت بۆ لە باربردنی هۆکارەکانی شەڕە لە ناوچەکەدا. ئەو ڕێگەیەیی کە کوردیان هەڵیانبژاردووە ڕوونە، خێرە هێشتایش دەپرسن کوا بزانین کورد چی دەوێت؟ ڕوونە کورد چی دەوێت. لەم دۆخەدا بۆچی پاڵپشتی لەم ڕێگە چارەسەرییەکی کورد ناکرێت؟ بە پێچەوانەوە بە گوشاری جۆراوجۆر و سیاسەتی نا درووستەوە کورد پەلکێشی شەڕ بکەن.

 

بەڵام ئێمەی ژنانی کورد باوەڕمان وایە؛ ڕێگەیەکی دیکە هەیە بە دەر لە شەڕ. بۆ ئەمەش دەبێت دەوڵەتانی هەرێمی و نێونەتەوەیی کۆتایی بە سیاسەتی نەژادپەرستی، سووکایەتی و دووژمنایەتیکردنی کوردان بهێنن و بە دڵیناییەوە بیگۆڕن. گەر هێزە هەرێمی و جیهانییەکان بڕیاری کوردان بە گرنگ دەبینن، ئەوا دەبێت دان بە ئیرادەی کوردداندا بنێن. ئیرادەی کورد دەیەوێت بە دیالۆگ، دیپلۆماسی و دانووستان پرسەکان چارەسەر بکات.

 

ئێمەی ژنانی کورد لەگەڵ ڕێگەی چارەسەریی سیاسی داین. بەو پێیەیی ژن قوربانی سەرەکی شەڕەکانە و شەڕ و کۆڵۆنیالیزم بە پلەی یەکەم لەسەر ژنان داڕێژراوە، تێکۆشان لە دژی سیستەمی شەڕ و کۆڵۆنیالیزم بە ئەرکی بنەڕەتیمان دەبینین.