کۆمیسیۆن ئەم هەفتەیە گوێ لە ژنان و گەنجان دەگرێت
کۆمیسیۆنی دیموکراسی و خوشک_برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی تورکیا ئەم هەفتەیە گوێ لە ڕێکخراوەکان ژنان و گەنجان دەگرێت، هەروەها گوێ لە تەژەئا و دەسپێشخەریی ژنانی "پێویستم بە ئاشتییە" دەگیرێت.

ناوەندی هەواڵ
کۆمیسیۆنی دیموکراسی و خوشک_برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە پەرلەمان دامەزراوە، ڕۆژی چوارشەممە کۆدەبێتەوە.
کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان ئەم هەفتەیە گوێ لە ڕێکخراوەکان ژنان و گەنجان دەگرێت. هەروەها گوێ لە تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" و دەسپێشخەریی ژنانی "پێویستم بە ئاشتییە" دەگیرێت.
لەگەڵ ئەوانەشدا، گوێ لە ئەندامانی کۆمەڵەی کۆڕبەندی ڕێکخراوەکانی گەنجان "GOFOR" دەگیرێت.