کۆمەڵەی ژنان کوشتنی چوار ژن لە مێرسین شەرمەزار دەکەن

کۆمەڵەی ژنانی "ميموزا"، لە ماوەی ١٠ڕۆژدا کوشتنی چوار ژنی لە مێرسین شرمەزارکرد دەڵێت: سیستەمێک کە مافی ژیانی ژنان نەپارێزێت و تاوانباران سزای کەمی بدات، ئەوا هانی توندوتیژی و بەردەوامبوونی ژنکوژی دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ژنانی "ميموزا" لە بەردەم دادگای مێرسین خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و کوشتنی چوار ژنیان لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا شەرمەزار کرد، هەروەها ئەم ژنکوژیانە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی توندوتیژی پیاوانە و بێ سزاییانە، لگەڵیدا سیستەمێکی دادپەروەری و سیاسەتەکان کە شکست دەهێنن لە پاراستنی مافی ژیانی ژنان، تاوانباران بوێردەبن و هانیان دەدەن بۆ بەردەوامبوون لە تاوانەکانیان.

 

ڕۆژی ٢٤ی ئادار، کۆمەڵەی ژنانی "ميموزا" لە میانی خۆپیشاندانەکەی بەردەم دادگای مێرسین ڕاگەیاندنراوێکی بڵاوکردەوە، کە بەشداربووان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئیسرا گونەی ئاککوزو، ئەندامی کۆمەڵەکە، خوێندرایەوە و وتی: لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا چوار ژن لەو شارەدا کوژراون، زۆربەیان لەلایەن ئەو پیاوانەوە یە کە لێیان جیابوونەتەوە.

 

جەخت لەوە کراوەتەو،چ کە ئەم تاوانانە لە ئەنجامی توندوتیژی پیاوان و سیاسەتی بێ سزادان، هەروەها بێ سزایی تەنها کەمتەرخەمی نییە، بەڵکو سیاسەتێکی دەوڵەتی بە ئەنقەستە، کە سووتەمەنی توندوتیژی پیاوانە و بەردەوامی کردووە، ئەم سیستەمە دادوەرییە کە شکست دەهێنێت لە پاراستنی مافی ژیانی ژنان و تاوانباران بێتاوان دەکات و بە سزای کەم پاداشتیان دەداتەوە و زیانبەرکەوتوواون دادگایی دەکات، بۆیە بڕیارێک بۆ پێدانی بێ سزا دەرگای توندوتیژی نوێ و کوشتنی نوێ دەکاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتەکانی دەسەڵات بەرامبەر بە ژنان بەشێکی بنەڕەتی ئەم ڕاستیەیە، ئەو سیاسەتانەی هەوڵدەدەن ژنان لە کایەی گشتی دووربخەنەوە، گوێڕایەڵی بسەپێنن لەبری یەکسانی، شەرعیەتدان بە هەژموونی پیاوان ڕێگری توندوتیژی ناکەن بەڵکو بەرهەمی دەهێننەوە، بەئامانجکردنی مافی نەفەقە، سنووردارکردنی جایابوونەوە، لاوازکردنی میکانیزمەکانی پاراستن هەموو ئەو سیاسەتانەن کە پاڵ بە ژنانەوە دەنێت بۆ ئەوەی لە سووڕێکی توندوتیژیدا گیری خواردبێت.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەم سیستەمە کە شکست دەهێنێت لە پاراستنی ژنان و هاندانی تاوانباران، بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر شوکران، نور، سۆنگول و شەیما کە لە دە ڕۆژی ڕابردوودا لە مێرسین کوژراون، هەروەها بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە کوژراون، بەردەوام دەبین لە خەباتەکەمان، بەردەوام دەبین لە داوای لێپرسینەوە و بەهێزکردنی یەکدەنگی تا دادپەروەری پێشکەش دەکرێت.