ئێران باڵیۆزخانەی ئەفغانستان ڕادەستی تاڵیبان دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران هەفتەی داهاتوو باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لەتاران ڕادەستی تاڵیبان دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

تالیبان کە دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە چەندین ماف بە تایبەتی دژ بە ژنان و منداڵان پێشێل دەکات و هۆشیاری دەسەلاتی لە هەموو بوارێکەوە لە پەروەردەوە هەتا هونەر لە سیاسەتەوە تا ژیانی کۆمەڵایەتی دەپارێزێت.

 

هەندێک لە وڵاتانی جیهان بە فەرمی تاڵیبان ناناسینن، بەڵام هەندێک وڵات بە نهێنی پشتگیری دەکەن.

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لەڕاگەیاندنەکاندا هەن، ڕەسول موسەوی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لەتاران ڕادەستی تاڵیبان دەکات.