کۆلێت ماز لە تەمەنی ١٠٨ ساڵیدا حەوتەمین ئەلبومی پیانۆ بڵاودەکاتەوە

کۆلێت مازی فەڕەنسی لە تەمەنی ١٠٨ ساڵیدا بەردەوامە لە ژەنینی پیانۆو ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی ٧ەمین ئەلبومی دەکات.

ناوەندی هەواڵ 

 

کۆلێت ماز لەدایکبوی ساڵی ١٩١٤یه‌، ڕۆژانە چوار کاتژمێر پیانۆ دەژەنێت و ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی حەوتەمین ئەلبومی خۆی بە ناوی "١٠٨ ساڵ پیانۆ".

 

لەناو شوقەکەیدا لە باڵەخانەیەکدا کە ڕووی لە ڕووباری سێن کردووە کۆلێت ماز بە هێواشی لە نێوان سێ پیانۆی ژووری میوانەکەیدا دێت و دەچێت، تەنها تەمەنی درێژی ئەو نییە کە دەوروبەری سەرسام دەکات، بەڵکو خولیای بۆ ژەنینی پیانۆ و ئیرادەی بەردەوامبوونی سه‌رسوڕهێنه‌رن، ئەو بە جۆش و خرۆشەوە خۆی بە "گەنج" پێناسە دەکات.

 

کۆلێت ماز یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە کاتێک تەمەنی ٩٢ ساڵ بوو، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵییەوە بووەتە کەسایەتییەکی ناودار لە سۆشیال میدیا، هەروەها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیجێک بۆی تەرخانکراوە، کۆلێت وتی: بۆچی بەردەوام دەبم لە ژەنینی؟ چونکە پیانۆ ژیانی منە و هاوڕێمە، پێویستە هەستی پێبکەم و بیبیستم.