لە تاڵیبانەوە مەرجی کردنەوەی قاوەخانەکان: ژنان نابێت بچنە ژوورەوە!

لە شاری هەرات تاڵیبان ڕێگەی بە کردنەوەی قاوەخانەکانی ئینتەرنێت دا، بە مەرجێک ژنان نەچنە نەچنە ژوورەوە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

تاڵیبان، کە بەڕیوەبردنی ئەفغانستانی گرتووەتە دەست، بەردەوامە لە سیاسەتەکانی دژی ژنان، تاڵیبان، کە فەرمانی داخستنی قاوەخانەکانی ئینتەرنێتی لە هەرات کردبوو، هەفتەیەک دواتر ڕایگەیاند، دەکرێت بکرێتەوە بەڵام بە مەرجێک ژنان نەچنە ژوورەوە.

 

هەفتەیەک لەمەوبەر قاوەخانەکانی ئینتەرنێت لە هەرات  بەبیانوی ئەوەی فێڵ لە گەنجان دەکەن داخران، بەڵام بە بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ژنان قاوەخانەکان دەکرێنەوە.