لە سەقز بەهۆی ژەهراوی کردنی خوێندکاران دوکانەکان داخراون

دوکاندارانی سەقز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی ژەهراوی کردنی خوێندکاران دوکانەکانیان داخستووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕژێمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕین کە حەوت مانگە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە هەموو جۆرە فشارێک دەکات، لە بەرامبەر زیادبوونی ژەهراوی بوونی خوێندکارانی قوتابخانەی کچان لەم چەند مانگەی دواییدا بێدەنگە.

 

بانگه واز بۆ خۆپیشاندان

لە کاتێکدا زانیاری لەبارەی ژەهراوی کردنی قوتابخانەکانی زۆرێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەست گەیشتووە، دوکاندارانی شاری سەقز بۆ ئیدانەکردنی بارودۆخەکە دەرگای دوکانەکانیان داخستووە.

هەروەها لە شاری سەقز داوا لە خەڵک کرا بەردەوام بن لە مانگرتن و خۆپیشاندان.