ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ڕەنگە پەتای ئیبۆلا لەوەی دەزانرێت زۆر گەورەتر بێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی "WHO" بەهۆی پەتای ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و ئۆگاندا، دۆخی نائاسایی تەندروستی گشتیی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند. ڕێکخراوەکە هۆشداری دا کە ڕەنگە ئەم پەتایە لەوەی ئێستا دەزانرێت زۆر گەورەتر و بڵاوتر بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە پەتای ئیبۆلا لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا هۆشدارییەکی خێرای جیهانی بڵاوکردەوە. ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیاندنی فەرمیی خۆیدا ڕایگەیاند کە پەتای ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و ئۆگاندا ئێستا وەک دۆخی نائاسایی تەندروستی گشتیی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندراوە. ڕێکخراوەکە هۆشداری دا کە ڕەنگە ئەم پەتایە لەوەی ئێستا دەزانرێت زۆر گەورەتر بێت.

 

لە بەرامبەر ڤایرۆسەکە وریابن

ڕێکخراوەکە بانگی هەموو دامەزراوە تەندروستییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە لە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە وریا بن، و ئاماژەی بەوە دا کە مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ ناوچەکانی تر لە ئاستێکی بەرزدایە.

 

لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە:

ئەگەرYکی زۆر گەورە هەیە کە پەتای ئیبۆلای ئێستا لەو ئاستەی تائێستا ناسراوە زۆر گەورەتر و بەرینتر بێت.

 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم دۆخە نائاساییە، چاوەڕوان دەکرێت ڕێوشوێنە جیهانییەکانی دژ بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەهێزتر بکرێن.