ڕێکخراوی ستێرک: داوای لێپرسینەوە لە کوشتنی ئەحمەد عەلی هیلال دەکەین
ڕێکخراوی ستێرک بۆ پاراستن و بەدواداچوون بۆ مافەکانی منداڵان لە ڕاگەیەندراوێکدا کوشتنی ئەحمەد عەلی هیلال،مندالێکی کوڕ لە شاری عەفرین شەرمەزار دەکات و بە یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکان پێناسەی دەکات کە شارەکەی هەژاندووە.
حەلەب
ئێوارەی ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەم، تەرمی منداڵێکی کوڕی تەمەن پێنج ساڵ لەناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ئەشرەفیە لە عەفرینی باکووری شاری حەلەب دۆزرایەوە، مندالە کوڕەکە کوژرابوو، ملی بڕدرا بوو، ئەمەش شۆک و توڕەیی لای دانیشتووان لێکەوتەوە، تا ئێستاش پاڵنەری تاوانەکە نادیارە.
ڕۆژی ٢٩ی کانوونی یەکەم، ڕێکخراوی پاراستنی منداڵ و چاودێری مافەکانی"ستێرک" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کوشتنی ئەو منداڵە کوڕەی شەرمەزارکرد کە ناوی ئەحمەد عەلی هیلالە لە شاری عەفرینی داگیرکراو لەلایەن تورکیاوە، ئاماژەی بەوەشکرد کردووە کە لە ناو ئەو پێشێلکارییانەی لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامن، ئازارەکانی خەڵک و منداڵانی عەفرین بەردەوامە، بەجۆرێک ڕفاندن و کوشتن لەلایەن کوتلە تیرۆریستییەکانی سەر بە داگیرکاری تورکیاوە ئەنجامدەدرێت، لە ٢٧ی کانوونی یەکەم ئەحمەد عەلی هیلال تەمەن پێنج ساڵ لە عەفرین ڕفێندرا، ڕۆژێکی دواتر بە کوژراوی و فڕێدراو لە ناو کۆکراوەی زبڵ و خاشاک بەبێ هیچ ڕەحم و بەزەیییەک دۆزرایەوە، ئەمەش بە قێزەونترین تاوان دادەنرێت کە شاری داگیرکراوی عەفرینی هەژاندووە، ڕێکخراوەکە داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە مافی منداڵان بپارێزن و لێپرسینەوە لەو تاوانبارانە بکەن.
شایانی باسە کە ئەم ڕووداوە تادێت گوزارشت لە کەیسەکانی بێسەروشوێنکردن و تاوانەکان دەکات کە بەرامبەر بە منداڵان لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری تورکیا ئەنجام دەدرێن، ئەمەش داوای هەوڵی چڕ و پڕی دەسەڵات دەکات بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە.