ڕێکخراوە سیاسییەکانی شەهبا لە دژی هێرشەکان و خیانەتەکانی پەدەکە هەڵوێستیان نیشان دا

بە ئامانجی شەرمەزار کردنی هێرشەکانی سەر باشوری کوردستان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێکخراوە سیاسییەکانی شەهبا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

شەهبا

کۆردیناسیۆنی حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە شەهبا لە دژی هێرشەکانی سەر باشوری کوردستان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە سەرجەم ئەندامانی کۆردیناسیۆنی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان ئامادەبوون، بەشداربووان وێنەی شەهیدان و پانکارتیان بە نوسراوی "له‌ پێناو ئازادی و سەرکەوتنی ژنان ئێمە لەسەر پێین" بەرز کردەوە.

 

ڕاگەیەندراوەکە له پارکی ناوچەی ئەحداس له کانتۆنی شەهبا لە لایەن مامۆستا بێریڤان عەلۆ خوێندرایەوەو تێیدا هاتووە: "لە کاتێکدا هەموو جیهان سەرقاڵی پڕۆسەی جەنگی جیهانی سێیەمە، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دەوڵەتی فاشیستی تورکیا مەرجەکانی پێشێل کردو بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سیخوڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی باشووری کوردستان، هێزەکانی کۆماندۆ و هێزە تایبەتەکانی سەر زەوی ئامادەکارییەکانیان کە مانگانە و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بێدەنگی لایەنی نێوەدەولەتی دەستیان پێکردووە، ئامانجی دەوڵەتی تورک لەم شەڕەدا تەنیا لەناوبردنی پارتی کرێکارانی کوردستان نییە بەڵکو ئامانجی سەرەکی لەناوبردنی کوردە، پێویستە ئێستا چارەسەرێک بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بدۆزرێتەوە، فاشیزمی تورکیا لە چوارچێوەی پەیمانی میللی و گەڕانەوەی عوسمانیدا پلانی هەیە دەستوەردان لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق بکات، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین سنورێک بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێن، هاوکات داوا لەسەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین کە واز لەجێبەجێکردنی سیاسەتی بندەستی فاشیزمی تورک بهێنێت و بگەڕێتەوە ناو ڕیزەکانی نەتەوەیی بۆئەوەی گەلی کورد لەسەدەی بیست و یەکدا لەهاوسەنگی هەرێم و نەخشەی نوێدا بوونی خۆی هەبێت".

 

ڕەگەیەندراوەکە بە دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی برایەتی گەلان" و "بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.