کۆڕێک بۆ هەردوو هۆنەری ژن گوڵی سەلیم و کۆسرەت ئەحمەد بەڕێوەچوو
له‌گه‌له‌ری جه‌لال عازه‌بانی , به‌دروشمی له "قه‌لای هه‌ولێره‌وه بۆ باخی میری هه‌ڵه‌بجه" كۆڕێكی شیعری بۆ هه‌ردوو ژنه هۆنەری كورد "گوڵی سه‌لیم و كۆسره‌ت ئه‌حمد" به‌ڕێوه‌چوو.
هەڵەبجە
ئێوارەی دوێنێ ٢٨ی ئایار، له گه‌له‌ری جه‌لال عازه‌بانی كۆرێكی شیعری بۆ هه‌ردوو هۆنەری ژن "گوڵی سه‌لیم و كۆسره‌ت ئه‌حمد" کە بە سەرپەرشتی کوێستان ئەکرەم، چالاکوان ڕێکخرابوو ،بەڕیوەچوو.
له‌وباره‌یه‌وه كوێستان ئه‌كره‌م وتی: لە گەلەری جەلال عازەبانی کۆڕی شیعریمان بۆ ئەم دوو ژنە ڕێکخست و مەبەستمانە لە نزیکەوە ژنانی هەڵەبجەو هەولێر بەیەکتر ئاشنا ببن، نزیکەی ٣٠ ژن هاتوون و ژنانی هەڵەبجەش ئامادەییان هەیە.
سەبارەت بە مەبەستی ئەم جۆرە کۆڕە شیعریانە کوێستان ئەکرەم ئاماژەی بەوەکرد، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد‌و ئاشنا بوو به‌م گروپه كه تیایدا له هه‌موو توێژه‌كان و ته‌مه‌نه‌كانی تیادایه، پێی خۆش بووە بانگێشتیان بکاتە هه‌ڵه‌بجه تاوه‌كو ئه‌ده‌بیات و ناساندنێك له‌نیوان ژنانی هه‌ردوو شاره‌كه دروستت ببێت، هەروەها یه‌كه‌م چالاكیهو پێی خۆشە كه له‌چالاكییه‌كان به‌رده‌وام بن.
"گۆڕينەوەو تێکەڵبوونی وێژەو نووسین گرنگە"
کۆسرەت ئەحمەد، هۆنەر بە جلوبەرگی ڕەسەنی ده‌شتی هه‌ولێر بەشداری کۆڕەکەی کرد‌و وتی: من لە هەوێرەوە هاتووم و یه‌كه‌م جاره بۆ كۆڕ‌و شیعر خوێندنه‌وه دێمه هه‌ڵه‌بجه، خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم و هیواخوازم بتوانم له ڕێگه‌ی هۆنراوەکانمەوە ئێواره كۆرێكی به‌پێز به‌ڕێوه به‌رین، بە کارێکی گرنگی دەزانم گۆڕینەوەی وێژەو و نووسین لەو بوارەدا تێکەڵی یەکتر دەبین.
ژمارەیەک زۆر لە میوانان لە هەولێرو هەڵەبجە پێکەوە ئاوێزانی هۆنراوە بوون حەسیبە کۆیی دانیشتووی وڵاتی ئەلمانیا سەردانی هەڵەبجەی کردەوەو بیرەوەریەکانی هەڵەبجەی لەناوگەلەری جەلال عازەبانی بەبیرهێنایەوە، هەروەها دەست خۆشی بۆ سەرجەم ئامادەکاران هەبوو، هیواشی خواست لەم جۆرە چالاکییانە بەردەوامی پی بدەن.