لە ئۆکلاهۆما ژنان دەبێت ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە تا ڕێگەیان پێبدرێت منداڵەکانیان لەبارببەن

لە ویلایەتی ئۆکلاهۆمای ئەمریکا ژنان دەبێت ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە بۆئەوەی ڕێگایان بدرێت دووگیانیەکانیان لەبارببەن و بەو هۆیەشەوە لە نەخۆشخانەکان ژنان ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما تا ئێستا یاسا و ڕێکارێکی گونجاو نیە کە بتوانێت یارمەتی ژنان بدات دووگیانیەکانیان لە بارببەن و بە پێی یاسا لە ساڵی ٢٠٢٢ قەدەغەکراوە، تەنها لە دۆخێکدا نەبێت کە ژیانی دایکەکە بکەوێتە مەترسییەوە، بەڵام لە نەخۆشخانەکان ژنان بە چەندین شێواز ڕووبەڕووی ئاستەنگی و کۆسپ دەبنەوە.

 

ئۆکلاهۆما ویلایەتێکە لە ناوچەی باشووری ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سێ قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵی لەسەر یەکتر هەیە، کە پێناسە و دیدگای جیاواز و هەندێکجار دژ بەیەکیان هەیە، بەهۆی یاسایەکی ئۆکلاهۆما کە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە باربردنی منداڵ قەدەغەکرا.

 

توێژینەوەیەک کە ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ شرۆڤەیەک لە گۆڤاری پزیشکی لانسێتدا بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات نەخۆشخانەکانی سەرتاسەری ئۆکلاهۆما لە کێشەدان بۆ لێکدانەوەی یاساکان و دروستکردنی سیاسەتێک کە پابەند بێت بە قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ لەلایەن ویلایەتەکەوە،ب بەڵام لە ئەنجامی ئەو ناڕوونیەی کە دروست دەبێت، دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی بۆسەر ژیانی ژنان هەیە.

 

لە توێژینەوەکەدا لە ئۆکلاهۆما ڕاپرسییان لە ٣٤ نەخۆشخانە کردووە لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە زۆربەی نەخۆشخانەکان ناتوانن هیچ زانیارییەک سەبارەت بە سیاسەت یان ڕێکارەکانیان بدەن یان ڕوونی بکەنەوە کە چ پشتگیرییەک پێشکەش بەو پزیشکانە دەکرێت کە دیاری دەکەن کە لەباربردنی منداڵ پێویستە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشێک یاخود نا ئەمەش لە زۆربەی دۆخەکاندا ژیانی دایکەکە دەخاتە مەترسییەوە.

 

تەنها سێ لە کۆی ٣٤ نەخۆشخانەکە وتوویانە کە هەرگیز لەباربردنی منداڵ ئەنجام نادەن، چوار نەخۆشخانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێویستە پزیشکەکان بە پرۆسەی پەسەندکردندا تێپەڕن بۆ ئەوەی بتوانن لەباربردنی منداڵی پێویست لەڕووی پزیشکییەوە دابین بکەن، هەروەها ١٤ نەخۆشخانە وەڵامی ناڕوونیان داوە سەبارەت بەوەی کە ئایا پرۆسەی پەسەندکردنی لەو شێوەیە هەیە یان نا.

 

ئەم توێژینەوەیە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە نیشان دەدات کە نەخۆشخانەکانی ئۆکلاهۆما سیاسەت یان ڕێنمایی ڕوونیان نییە سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم یاسایانەی لەباربردن، تەنها ئەوەیە کە ئەو سیاسەتانە لەبەردەستی ئەو نەخۆشە ھاوشێوەکراوانەدا نەبوون کە هەوڵیانداوە ئەو زانیاریانە بەدەستبهێنن.

 

دەستەی مۆڵەتی پزیشکی ویلایەتی ئۆکلاهۆما لە مانگی ئەیلولدا ڕێنمایی بۆ پزیشکانی ویلایەتەکە پێشکەش کرد سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قەدەغەکردنی لەباربردن، دادگای باڵای ویلایەتەکە لە کۆتایی مانگی ئاداردا بڕیاریدا کە دەبێت ڕێگە بە لەباربردنی منداڵ بدرێت کاتێک ژیانی نەخۆشێک لە مەترسیدایە تەنانەت ئەگەر هیچ حاڵەتێکی فریاگوزاری پزیشکیش نەبێت، هەروەها دەسەڵاتی یاسادانانی ویلایەتەکە بیر لە ڕێکارێکی نوێ دەکاتەوە لە قەدەغەکردنی لەباربردی منداڵ.