بەردەوامی ژەهراویکردنی زنجیرەیی خوێندکاران

لە درێژەی کیمیابارانکردنی قوتابخانەکان، ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر چەند قوتابخانەیەکی دیکە و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان ژەهراوی بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ سێشەممە، قوتابخانەی کچانی فەهمیدە، ئامادەیی فاتیمە زەهرا بۆ کچان لە کامیاران، قوتابخانەی شۆڕشگێڕی تەبرێز، ئامادەیی خەدیجە کوبرای کچان لە شاری شنۆ، قوتابخانەی ئەمیرکەبیری بنەڕەتی کوڕان، قوتابخانەی میلاد و مەنوچەهر، قوتابخانەی ئەنساری کچان لە شاهینشار، هەروەها قوتابخانەی کچانی شایان لە ئەسفەهان، ئامادەیی سیاواش بۆ کچان لە کرماشان، قوتابخانەی زەینەب، بوونە ئامانجی کیمابارانکردنەکان و ژمارەیەک لە خوێندکاران ژەهراویبوون.

 

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، قوتابیانی قوتابخانەی شایان ڕایانگەیاندووە، دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن کە تەنها دەمامکی ئۆکسجینیان هەبووە ڕەوانەی قوتابخانەکە کراون، هاوکات چەند خوێندکارێکیش لەهۆش خۆیان چووبوون.

 

باس لەوەش کراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی قوتابخانەکانی دیکەش بەهۆی سەختی دۆخەکەیانەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.