خێزانێکی دیکەی کورد لە تورکیا هێرشیان کرایەسەر

لە شاری ئەنتاڵیا گروپێکی ٣٠٠ کەسی تورکی نەژادپەرست هێرشییان کردە سەر خێزانێکی کوردی دانیشتووی ئەنتاڵیا، سەرجەمیان بریندارکردن، پێیان وتراوە ئێوە کوردن ودەبێت خاکی ئیمە بەجێبهێڵن. ناوەندی هەواڵ

لە شاری ئەنتاڵیا گروپێکی ٣٠٠ کەسی تورکی نەژادپەرست هێرشییان کردە سەر خێزانێکی کوردی دانیشتووی ئەنتاڵیا، سەرجەمیان بریندارکردن، پێیان وتراوە ئێوە کوردن ودەبێت خاکی ئیمە بەجێبهێڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتژمێر ١٢ دوێنێ شەو روپێکی ٣٠٠ کەسی نەژادپەرستان لە ناوچەی ئەلماڵری لە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا هێرش دەکرێتە سەر خێزانێکی کوردی کە خەڵکی شاری مێردنی باکوری کووری کوردستانن و بۆ کاری کشتوکاڵی چونەتە ئەنتاڵیا.

دوای ئەو هێرشە ئەو خێزانە بۆ پارێزگاری گیانی خۆیان چوونەتە ماڵی خزمێکیان، ئەو نەژادپەرستانە بەو خێزانەیان وتووە، ئێوە کوردن و دەبێت خاکەکەمان چۆڵبکەن.

 

هێرش بۆ سەر کوردەکان لە شارەکانی تورکیا زیادی کردووە، نەژادپەرستان و فاشتیستانی تورکیا ئازاری کوردەکان دەدەن، هەوڵی بریندارکردن و کوشتنیان دەدەن. لە ڕۆژی ٣٠ مانگی ڕابردووشدا لەلایەن کۆمەڵێک فاشیستەوە خێزانێکی کوردی حەوت کەسی لە شاری کۆنیای تورکیاوە کۆمەڵکوژکران.