خوشكە پەریهان، سیمبولی بەرخۆدان کۆچی دوایی کرد
پەریهان پۆلات لە شاری ئەنقەرەی وڵاتی تورکیا بە سیمبولی بەرخۆدان دەناسرێت، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
پەریهان پۆلات ئەو ژنەی لە چالاکییەکاندا بە دروشمی "ئێمە کاری خۆمان دەوێت" لە شەقامی یوکسێلی ئەنقەرە بە خوشکە پەریهان ناسرا، لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری وەردەگرت، گیانی لەدەستدا.
پەریهان لە چالاکییەکاندا بە دەیان جار لەلایەن پۆلیسەوە بە زەویدا خشێنراوە و دەستبەسەرکراوە، چالاکی ١ی گوڵانی ٢٠١٨دا دروشمی "ئێمە کاری خۆمان دەوێت" هەڵدەگرێت، لە گرژی و ئاڵۆزییەکاندا لەلایەن پۆلیسەوە بە توندی بریندار دەکرێت.
لە چالاکییەکدا یەکێک لە پۆلیسەکان پێی دەڵێت "تۆ ئێشتا نەمردووی؟" پەریهانیش لە وەڵامدا دەڵێت " من بڕیارم داوە هەتا سەد ساڵی بژیم".
ت.پ