خوێنکارێک لەلایەن پیاوێکی چل ساڵەوە دەستدرێژی کرایە سەر
پیاوێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان و پاشان هەڵهاتووە. ناوەندی هەواڵ
پیاوێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان و پاشان هەڵهاتووە.
ناوەندی هەواڵ
لە ٢١ی ئەم مانگە لە جەزائیر، پیاوێکی تەمەن چل ساڵ دەستدرێژی سێکسی کردووتەسەر قوتابیەکی قۆناغی پێنجەمی سەرەتایی کە لە قوتابخانەی عەبدولحەمید بن بادیس خوێنکارە.
بە پێی وتەی سەرچاوەکان، یەکێک لە مامۆستاکانی خوێندنگاکە تێبینی دۆخی سەختی ئەو منداڵە کچەی کردووە، بۆی دەرکەوتووە ئەو منداڵە لەلایەن پیاوێکەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و باری دەروونی ناجێگیرە.
مامۆستاکا جێگای ڕووشانی بە تەواوی بە جەستەی منداڵەکەوە بینیووە، ڕاستەوخۆ خێزانەکەی ئاگادارکردووەتەوە، خێزانەکەشی پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوا
تا ئێستا پیاوە چل ساڵەکە دەستگیر نەکراوە و هەڵهاتووە، پۆلیس بە دوایدا دەگەڕێت.