کۆچبەران دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر

لەگەڵ ئەوەی کۆچبەرن بەڵام لەلایەن پۆلیسی سەر سنورەکانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان، منداڵان و پیاوان. ناوەندی هەواڵ

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، کۆچبەران لە سنوری نێوان وڵاتانەوە لەلایەن پۆلیسی سەر سنورەکانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان، منداڵان و پیاوانەوە. 

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لوتکە لە بڵاوکراوەیەکیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، لەسەر سنوری نێوان بۆسنە و کرواتیا لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە توندوتیژی جۆراوجۆر بەرامبەر بە کۆچبەران ئەنجام دەدرێت، وەک لێدان، بردنی پێداویستی و پارەکانیان هەروەها دەستدرێژی سێکسیشیان دەکرێتە سەر.

لەلایەن کۆچبەرەکانەوە ئەم ڕاستییە ئاشکرا کراوە، دوایین ڕووداویش، ژنە کۆچبەرێکە باسی لەوە کرد لە مانگی شوباتدا لەکاتی گەڕاندنەوەیان بۆ سنوری بۆسنە چەندین دەستدرێژی بینیوە کە لەلایەن پۆلیسەکانەوە بەرامبەر کۆچبەران ئەنجام دەدرا، ژنە کۆچبەرەکە یەکێک بووە لەوانەی دەستدرێژیان کردووەتە سەری و دەڵێت "بە چەقۆ هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووم".

جگە لە ژنان پیاوان و منداڵانیش ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی بونەتەوە، بەڵام بە هۆی نەبوونی بەڵگە حکومەتی کرواتیا تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.

یەکێک لە ڕێکخراوە مرۆییەکانیش داوادەکات کار بکرێت بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و دەستدرێژی و ناردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەران.