خراپی دۆخی ئابوری هۆکارێکە بۆ هاوسەرگیری پێشوەختە
له به‌شێکی ناوچه‌کانى وڵاتى ئێران به هۆى خراپى بارودۆخى ئابورى، خێزانه‌کان کچه‌کانيان له ژێر تەمەنی ١٥ ساڵ به‌شوو ده‌ده‌ن، تا بتوانن پاره به قه‌رز له بانک وه‌ربگرن و بوارى ئابورى خێزانى خۆى پێ باش بکه‌نه‌وه. ناوەندی هەواڵ
له به‌شێکی ناوچه‌کانى وڵاتى ئێران به هۆى خراپى بارودۆخى ئابورى، خێزانه‌کان کچه‌کانيان له ژێر تەمەنی ١٥ ساڵ به‌شوو ده‌ده‌ن، تا بتوانن پاره به قه‌رز له بانک وه‌ربگرن و بوارى ئابورى خێزانى خۆى پێ باش بکه‌نه‌وه.
ناوەندی هەواڵ
له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا هاوسه‌رگيرى کچانى ژێر ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له وڵاتى ئێران ڕ‌وى له زياد بوون کردووه، بەپێی ڕای شارەزایانی بواری کۆمەڵایەتی وڵاتی ئێران يه‌کێک له هۆکاره‌کانى هاوسه‌رگيرى پێشوه‌خته‌ى کچانى ئێرانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپبوونى بوارى ئابورى خێزانه‌کان.
له ئێران کاتێک کچ و کورێک بیانەوێت هاوسه‌رگيرى بکه‌ن، ئهگهردۆخی ئابوريان باش نه‌بێت، ده‌توانن له بانکه‌کان ناوخۆیان تۆماربکه‌ن و بڕێک پاره بەقهرز له بانک وه‌رگرن، ئێستاش بەشێک لە خێزانەکانی ئەو وڵاتە ئەم خزمەتگوزاری بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن، ئێستا لە بەشێکی خێزانەکانی وڵاتی ئێران کچەکانیان لە ژێر تەمەنی ١٥ ساڵیەوە بەشوو دەدەن تا ئەو پارەیە لە بانکەکان وەربگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان هەر کەسێک پێش تەمەنی ١٨ ساڵ بێت بە منداڵ دادەندرێت، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان هاوسەرگیری پێشوەختە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دادەنێت، کە ژیانی ئەو منداڵە دەخاتە مەترسیەوە.
بەڵام پێچەوانەی ئەم دەقانەی جاڕنامە جیهانییەکان، لە ساڵی ٢٠٠ لە پەرلەمانی وڵاتی ئێران‌دا تەمەنی هاوسەرگیری ڕێگەپێدراو بۆ کچان لە ١٥ ساڵیەوە دانرا و بۆ کوڕانیش لە ١٨ ساڵی دانرا، ئەمەس بەپێی وتەی توێژەرانی کۆمەڵایەتی و هۆکار بووە بۆ دەستکراوەی خێزانەکان بۆ بەشودانی کچەکانیان پێش ١٥ ساڵی.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وڵاتی ئێران خراوەتە ژێر ئابڵۆقەیەکی ئابورییەوە، ئەمەش وایکردووە دۆخی ئابوری ئەو وڵاتە تەواو تێکبچێت، بەهای دراوی تمەنی ئێرانیش بەڕێژەیەکی یەکجار بەرز دابەزین بەخۆیەوە ببینێت، ئەمەش قەیرانی ئابوری لە تەواوی ئێران‌دا دروستکردووە، هاوڵاتیانیش دەیانەوێت بە هەر ڕێگایەک بێت خۆیان لەو قەیرانە ڕزگار بکەن، بێ ئەوەی بیر لە دەرئەنجام و داهاتووی کچەکانیان بکەنەوە.