خولی پەروەردەی پیشەی گەچ بۆ ژنان میرات زیندوو دەکاتەوە
دەزگای ژنانی ئازاد لە ڕێگەی خولی پەروەردەی پیشەیی لە بواری کاری دەستیدا، هەوڵدەدات ژنانی گەنج بەهێز بکات و بەهرەکانیان پەرەپێبدات.

نور ئەحمەد
ڕەققە ـ ڕۆژی ١٠ی ئەیلوول، دەزگای ژنانی ئازاد لە پارێزگای ڕەققە، لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خولی پەروەردەی پیشەیی لە دروستکردنی دیکۆرات و ڕازاندنەوەی لە گەچ، وەک فۆرم و هێمایەک بۆ زیندووکردنەوەی میراتی بەناوبانگی هەرێم دەستپێکرد.
دە ژنی گەنج بەشدارییان لە خولە پەروەردەکەدا کرد، سەوسان ئەحمەد، ڕاهێنەر، وتی: لە منداڵییەوە خۆشەویستی و مەیلم بۆ کاری دەستی هەبووە، بەهرەی خۆمم دۆزیەوە بۆ دووبارە بەکارهێنانی شتە کۆنەکان، گۆڕینی بۆ کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی دیکۆرات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دوای ئەوەی دەستمکرد بە پەرەپێدانی خولیاکەم و دروستکردنی بیرۆکەی نوێ، سوودم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وەرگرت، ڕووم کردە مۆم و گڕانایت و گەچ بۆ دروستکردنی پارچە و پەیکەری جوان و جیاواز، کە هەندێکیان لە دیکۆری ماڵەوە بەکاردەهێنرێن، ئەمڕۆ بووەتە ئامرازێک بۆ پشتگیریکردنی خێزان و منداڵەکانم.
سەبارەت بە ئامانجەکەی لە پێشکەشکردنی خولیپەروەردەی، ڕوونیکردەوە، کە پێشتر تەنها لە ماڵەوە کارم دەکرد، بەبازاڕکردنی کارە دەستییەکانم لە تۆڕیکۆمەڵایەتی، کاتێک زانیاریم لەسەر کردنەوەی دەزگای ژنان بۆ خولی پەروەردەی پیشەسازی دەستی، پێشنیارم کرد کە ئەزمون و لێهاتووییەکانم بگوازمەوە بۆ ژنانی گەنج، چونکە لە تەمەنێکدان کە بتوانن بە شێوەیەکی پیشەیی شارەزا بن لەم پیشە دەستییەکان.
ڕوونیشیکردەوە، هەنگاوەکانی دروستکردنی پەیکەری گەچ سادە و ئاسانن، بەڵام پێویستیان بە وردبینی و سەرنج هەیە، سەرەتا گەچەکە لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکەین تاوەکو یەکدەگرێت، دواتر ڕەنگەکان زیاد دەکەین و پارچە خوازراوەکان دروست دەکەین، پاشان تێکەڵەکە بۆ ماوەی نزیکەی بیست خولەک بەجێدەهێڵین تا وشک دەبێتەوە.
پێی وایە کە کاری دەستی بەتایبەتی ئەوانەی لە گەچ دروست دەکرێن، ئاسۆ بۆ داهێنان و هونەری دەکەنەوە، بەو پێیەی لەلایەن ئەو ژنانە دروست دەکرێن کە توانای ناوازەی خۆیان زیاد دەکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەو خولە پەروەردەییە یارمەتیدەرە بۆ پشتبەستن بە ژنان، وتی: ژنان پشکی زیاتر لە قەیران و شەڕ و کاردانەوەکانیان هەڵدەگرن، ئێستا بەتەنها ڕووبەڕووی ژیان دەبنەوە و بەرپرسیارن لە منداڵەکانیان، بۆیە ئەم خولە پەروەردەییانە یارمەتی ژنان دەدەن کە پشت بەخۆیان ببەستن و سەربەخۆی ئابوورییان بەدەست بهێنن و پڕۆژەی خۆیان دەستپێبکەن، کە بۆتە سەرچاوەی داهات بۆیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پلانەکانی داهاتوو بریتین لە دیزاینکردنی چەندین پارچەی دیکۆراتی و ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە پێشانگەکانی داهاتوو، کە شتێکی تایبەت و سەرنجڕاکێش دەبێت.
هەروەها ئاواتەخوازە مەودای کارەکانی فراوانتر بکات بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە و لێهاتووییەکانی پیشەسازی، هەوڵدەدات وۆرکشۆپێکی کاری دەستی دابمەزرێنێت کە بتوانێت ژمارەیەکی زیاتری ژنانی گەنج پەروەردەبکات و بتوانن کارەکانی خۆیان دەستپێبکەن، وتی: هانی هەموو ژنانی گەنج دەدەم، بەتایبەت ئەوانەی خولیایان لە کاری دەستیدا هەیە، بەشداری خولی پەروەردەی پیشەیی بکەن، چونکە پێویستە ژنان کاتە بەتاڵەکانیان بە شتێکی بەسوود پڕبکەنەوە و سوود لە هەموو کەلوپەلێکی کۆنە و بەکارهێنراوەکان وەربگرن بە بەدووبارە بەکارهێنانیان و گۆڕینیان بۆ پارچەی ناوازە.
"ناوازە و جیاواز"
یامام عەباس، فێرخواز ڕوونی کردەوە، کە ئامانجی بەشداریکردنی لە مەشقەکەدا لە خۆشەویستییەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ ئەو بیرۆکەیە، کە بە "ناوازە و جیاواز" پێناسەی کردووە، هەروەها دوو خوشکەکەشی بەشدارییان لە خولەکەدا کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو لێهاتووییانەی، وتی: ئەمە پیشەیەکە کە دەتوانرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فێری دروستکردنی شێوەی جوانی جۆراوجۆر بووە لە گەچ بە بەکارهێنانی قاڵبی تایبەت، کە کارێکی سادە و ئاسانە و پێویستی بە هەوڵێکی زۆر نییە، دڵخۆشە بەو ئەزمونە، وتی: هەست بە دڵخۆشی دەکەم، کار و خولیایەکی زۆر چێژبەخشە، بەتایبەتی کە وەک دیاری و نیشانە دەگۆڕدرێتەوە.
هانی ژنانی گەنجی بەتوانای دا لە ڕێگەی ئەو خولە پەروەردەییانە کە دەزگای ژنان ناوبەناو ڕێکی دەخات، بۆ پەرەپێدانی توانا پیشەییەکانی ژنان کە زیاتر فێربن.
''میراسی کۆن''
دونیا دەروێش، فێرخواز باسی لە گرنگی خولی پەروەردەی پیشەی کرد، کە لەلایەن دەزگای ژنانی ئازادەوە ڕێکخرابوو، وتی: ئەم خولە یارمەتیدەر بوون بۆ کردنەوەی ڕێگە بۆ ژنانی گەنج لە پەرەپێدانی بەهرەکانیان و فێربوونی پیشەی جۆراوجۆر کە یارمەتیان دەدات دەستپێکردنی کارەکانی خۆیان، هەروەها چەمکی خولی پەروەردە ناوازەیە و جیاوازە لەوانی تر، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بەشداری بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کاری دەستی کە لە گەچ دروست دەکرێن میراسێکی دێرینن، کە لە سەردەمی کۆندا هاوڵاتیان لە ژیانیاندا پشتیان بە گەچ بەستبوو و ماڵەکانیان بە پەیکەرێک دەڕازاندەوە کە لێی دروستکراون، بەو پێیەی هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نەبوو، بۆیە ئەم خولە پەروەردەییانە بەشدارن لە بوژاندنەوەی میراسی هەرێمەکە.
ئەو ژنە هەیەجانی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکان دەربڕی، ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ئێستادا، ئامادەکاری دەکەین بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکانی داھاتووی کاری دەستی، وە کاردەکەین لەسەر دروستکردنی کاری دەستی بۆ ڕازاندنەوە بە بیرۆکەی جیاواز و جوان، من بە چوار پارچەی خۆم بەشداری دەکەم، و هیوادارم سەردانکەران و بەتایبەت ژنانی گەنج سەرسام بکەن، بەو پێیەی ئەو پارچەنەن کە بە داهێنان و هەستیاری ژنان دروستکراون.
پێی وایە، کە دەست و بیرۆکەی ژن لە هەر شوێنێک بدۆزرێتەوە، داهێنان و هونەر لەدایک دەبێت، بە ڕەنگەکانیان ڕووناکی و زیندووی و ژیان دەهێننە ناو شتە تاریکەکانەوە.
دونیا دەروێش ئاواتەخوازە دوای تەواوکردنی خولە پەروەردەکانی کارێکی تایبەتی خۆی دەستپێبکات، هەروەها بیرۆکەی جیاواز بخاتەڕوو و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بەبازاڕیان بکات.