خەڵکی قامیشلۆ: فەرمانێک قبوڵ ناکەین کە ناسنامەکەمان پشتگوێ بخات

دانیشتوانی ناوچەی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ دەربڕینی دژایەتی خۆیان بۆ ئەو فەرمانە نوێیەی سووریا کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە ڕاگەیەندرا و داوایانکرد فەرمانەکە دووبارە بنووسرێتەوە و هیچ کام لە گەلانی سوریا پشتگوێ نەخر

قامیشلۆ- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئادار، دانیشتوانی ناوچەی جزیرە خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان دژی ئەو فەرمانە نوێیەی سووریا ئەنجامدا کە لەلایەن حکومەتی کاتیەوە ڕاگەیەندرا، جەختیان لەوە کردەوە کە فەرمانە نوێیەکە نوێنەرایەتی هەموو گەلان ناکات و ڕایانگەیاند: "فەرمانێک قبوڵ ناکەین کە ناسنامەکەمان پشتگوێ بخات". وە داوای مافی نەتەوەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و زمانەوانی و کولتوورییان دەکرد.

 

لە پەراوێزی خۆپیشاندانەکەدا، سەباح شەبو، وتەبێژی یەکێتیی سوریانی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بەشداریمان لەم خۆپیشاندانەدا کرد بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی خۆمان بۆ هەموو نەتەوەی سووریا، کە ناسنامەکەیان بە فەرمانی سووریا پشتگوێ خراوە، هەروەها ئەو فەرمانانە ڕەتدەکەینەوە کە مافی هاوڵاتیانی سووریا گەرەنتی نەکەن و مافەکانیان پشتگوێ بخەن.

ڕوونیشی کردەوە: "پارتی بەعس وەک نەتەوەیەکی سوریانی و کورد، ناسنامە و زمانی ئێمەی پشتگوێ خستووە، ئەمڕۆش لێرە وەستاوین بۆ ئەوەی داوای مافەکانمان بکەین". جەختیشی کردەوە: قبووڵ ناکەین فەرمانەکە تەنها لە ڕوانگەی ئیسلامییەوە بنووسرێت و ڕابگەیەندرێت، چونکە سووریا هەموو ئایین و هۆزەکان لەخۆدەگرێت و دەبێت حکوومەتی کاتی مافەکانیان زامن بکات و ڕێزیان لێبگرێت.

وتیشی: فەرمانێک قبوڵ ناکەین کە ناسنامەکەمان پشتگوێ بخات. دەشڵێت "ئەمڕۆ ئێمە لێرە دەستمان یەکگرتووە بۆ ئەوەی دەنگمان ببیسترێت و داوای داڕشتنی نەزمێکی دادپەروەرانەی سووریا دەکەین کە ڕەنگدانەوەی ماف و بنەماکانی ئێمە بێت".

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبردن ڕێککەوتننامەی نووسیوە کە مافی هەموو گەلانی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستەبەر دەکات، هەروەها داوای لە حکومەتی کاتی کرد نەزمێکی دادپەروەرانەی سووریا دابڕێژێت کە نوێنەرایەتی هەموو گروپ و نەتەوەکان بکات: "خوێنی هەموو نەتەوەی سوریا تێکەڵ کراوە بۆ ڕزگارکردنی ئەم خاکە، کە بە خوێنی شەهیدەکانمان ئاو کراوە".