خۆکوشتنی منداڵان لە ئێران زیادی کردووە
منداڵێکی کچ تەمەن ١١ ساڵان لە تاران بە هۆکارێکی نادیار خۆی کوشتووە ناوەندی هەواڵ
منداڵێکی کچ، تەمەن ١١ ساڵان لە تاران بە هۆکارێکی نادیار بە پەت خۆی خنکاندووە، بەپێی ئامارەکانیش ڕێژەی خۆکوشتن لەنێو تازە پێگەیشتوواندا ٪٧.
ناوەندی هەواڵ
بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، کچێکی تەمەن ١١ ساڵ دوێنێ ١١ی نیسان لە تارانی پایتەختی ئێران بە پەت لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی خنکاندووە، لەکاتیکدا دایکی منداڵەکە لەو کاتەدا لەماڵ نەبووە.
بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە لەگەڵ خوشکە تەمەن ١٤ ساڵانەکەی لە ماڵەوە بوون، خوشکەکەی لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەڵێت "سەرقاڵی مۆبایلەکەم بووم، پاش تێپەڕینی ماوەیەک دەنگی خوشکەکەم نەدەبیست چوومە ژوورەکە و بینیم بە پەت خۆی خنکاندووە، هیچ شتێک لەسەر هۆکاری ڕوودانەکەی نازانم ".
بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە تەرمی منداڵە تەمەن ١١ ساڵەکە گوێزراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری، ئامارەکانی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری دەریدەخەن ڕێژەی ٪٧ خۆکوژییەکانی ئێران منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.