لە ماردین ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

لە قەزای قۆسەر، ژنێک بە ناوی (سورەییا ئەکتورک) لەسەربانی ماڵەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گەڕەکی سەلاحەدین ئەیوبی سەر بە شارۆچکەی قۆسەری ماردین، ژنێک بە ناوی سورەییا ئەکتورک بە هۆکارێکی نادیار لە سەربانی ماڵەکەیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەدا، سەرەڕای هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی سورەییا، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەوە، ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستدا.

 

دواتر زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمی پزیشکی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و تەرمەکە بۆ ئیمێرجنسی گواسترایەوە.