لە هەفتەیەکدا ٧٣٧ حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری پۆلیس، کار و چالاکییەکانی هەفتەیەکی دەزگاکەی بڵاوکراوە و بەپێی تۆمارەکان لەو ماوەیەدا ٧٣٧ حاڵەتی توندوتیژی تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، دەزگای وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس، لە ڕاگەیەندراوێکدا کار و چالاکییەکانی هەفتەیەکی دەزگاکەی، لە ماوەی ١١/١٢/٢٠٢٢ بۆ ١٧/١٢/٢٠٢٢ بڵاوکردەوەم کە دەرئەنجامی ئەرکە ئەمنی و خزمەتگوزاری و مرۆییەکانی دەزگای وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس و لقەکانی لە بەغدا و پارێزگاکانە.

 

بەپێی تۆمارەکە، لە ماوەی هەفتەیەکدا ٧٣٧ حاڵەتی توندوتیژی تۆمار کراوە، کە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو، کە ٧١٥ حاڵەت بووە، زیادیکردووە.

 

ئەرکەکانی بنکەکانی پۆلیس ٢٦٤٩ بووە، کە بەشێکیان بەمشێوەیە؛

دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان ٣٥

ڕەوانەکردنی تۆمەتبار بۆ دادگاکان ٥٠٤

حاڵەتەکانی ماددە هۆشبەرەکان ٤٦٢

ژمارەی ئەوانەی داوای یارمەتی دەکەن ٥١٠٠ کەسە

حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی ٧٣٧

دەستگیرکردنی خاوەن چەکی بێ مۆڵەت ٨٤